دواین زانیاری له‌باره‌ی سه‌ردانی حزبه‌كانی سلێمانی بۆ به‌غدا
وابریاره به‌شێوه‌ی جیاواز و به شێوه‌ی وه‌ڤدی هاوبه‌ش جارێكی تر حزب و باڵه‌كانی ناو یه‌كێتی سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حشدی شه‌عبی و حزبی ده‌عوه و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی تری عێراقی كۆببنه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌لێـ” چوونی حزبه‌كان بۆ تێكدانی رێكه‌وتنه سه‌ره‌تایه‌كه‌ی به‌غدا و هه‌ولێره له‌سه‌ر پێدانی مووچه و بودجه‌ی كوردستان”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌باره‌ی سه‌ردانی” حزبه‌كانی( گۆڕان و كۆمه‌ڵ و حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و نه‌وه‌تی نوێ و باڵی خیانه‌تی یه‌كێتی)” بۆ به‌غدا، ده‌لێـ” پاش شكه‌ستی تێكدانی دۆخی هه‌ولێر، كه‌ویستیان له‌په‌نایی خۆپێشاندانی ” مامۆستایانی و فه‌رمانبه‌رانی هه‌ولێر” خۆیان بخزێنه ناوی و دۆخی ئه‌منی شاره‌كه تێكبده‌ن، به‌ڵام شكه‌ستی هێنا، له‌ئێستادا له‌هه‌وڵدان، له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن كه شكه‌ست به رێكه‌وتنه‌كه بهێنرێت، دۆخی قه‌یرانی دارایی تا دوای هه‌ڵبژاردنی عێراق به‌رده‌وام بێت، به‌غدا پاره‌ی مووچه و بودجه نه‌نێرێت”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ” له‌ئێستادا ئه‌و حزبانه خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن له‌به‌غدا رێگری له ناردنی مووچه و بودجه بكه‌ن، بۆ هه‌رێمی كوردستان، تا دوای هه‌ڵبژاردنی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سود له‌و دۆخه‌ی خه‌ڵك وه‌ربگرن و بانگه‌شه‌ی پێ بكه‌ن، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ به‌كار بهێنن”.