هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق تێكبدرێت له‌لایان حزبه‌كانی سلێمانی
ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، باس له هه‌ولێكی زۆر ده‌كات، بۆ تێكدانی زیاتر نێوان حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم، ده‌لێت چه‌ندین دانووستاند له به‌غدا هه‌یه، كه شه‌قامی به‌غدا دژی ئه‌و نزیك بوونه‌وه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا تێكبدرێت”.
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه كورده له به‌غدا كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، ده‌لێت فراكسیۆنه‌كانی كۆمه‌ڵ و گۆڕان و به‌شێك له یه‌كێتی، له‌ئێستادا له‌هه‌وڵی دانووستاندنن له‌گه‌ڵ لایانه‌كانی عێراق بۆ تێكدانی نزیك بوونه‌وه‌ی به‌غدا و هه‌ولێر، له‌ئێستادا له‌چوارچێوه‌ی لایان و كه‌سایه‌تیه‌كانی به‌غدا ده‌یانه‌وێت شه‌قامی عێراقی و كه‌شی سیاسی به‌غدا به دژی رێكه‌وتن و نزیك بوونه‌وه‌ی هه‌ردوو حكومه‌ت ئاراسته بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته رێگر له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ” هه‌ولێر و به‌غدا” تێكبچێت”.
هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” له‌ئێستادا ئه‌وانه‌ی به‌ناوی كورد هاتن بۆ به‌غدا و ئێستا له‌سه‌ر لیستی عه‌ره‌ب كاندیدن و ئه‌وانه‌شی كه سه‌ر به‌گۆڕان و كۆمه‌ڵ و باڵێكی ناو یه‌كێتین، هانی لایانه سیاسیه‌كانی عێراق ده‌ده‌ن، به‌وه‌ی رێكه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تێكبچێت، رێگری بكرێت له نزیك بوونه‌وه‌ی هه‌ردوو حكومه‌ت، وه به‌ناوی ئه‌وه‌ش حكومه‌تی عێراق و لایانه سیاسیه‌كانی عێراق تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پارتی كردووه”.