كوشتنی یه‌كه‌م مامۆستا له‌كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی گۆڕان و یه‌كێتی بووه‌

 
مامۆستا هێرش له‌ كۆیه‌ له‌لایان هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئه‌م شاره‌ كوژرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌خۆپێشاندانه‌كان داوایی مافی خۆی كردبوو، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر له‌لایان میدیاكانی سلێمانی و حزبه‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ كه‌س هیچ قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌كرد له‌ئێستاشدا دۆسیه‌كه‌ هێشتا له‌دادگایه‌ و یه‌كڵا نه‌بۆته‌وه‌”.
 
له‌رۆژانی 19 و 20ی 12ی 2017 خۆپێشاندان له‌سه‌رتاسه‌ری زۆنی سه‌وز ده‌ستی پێكردوو، خۆپێشاندانه‌كان له‌ سنوری ناره‌زایه‌تی ده‌رچوون و هێرش كرایه‌ سه‌ر باره‌گا حزبیه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت، به‌مه‌ش تووندوو تیژی له‌نێوان خۆپێشاندان و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان دروست بوو، داوا ره‌واكانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، تێكه‌ڵ به‌ مه‌به‌ستی سیاسی كراو، له‌ شاری كۆیه‌ مامۆستایه‌كی گه‌نج كه‌ بۆ داوا ره‌واكانی خۆی هاتبوو، له‌لایان هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌كوژرێت له‌ رۆژی 19ی 12 ی 2016″.
 
مامۆستا هێرش پاش ئه‌وه‌ی به‌گولله‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی شاری كۆیه‌ بریندار ده‌كرێت، پاش 9 رۆژ مانه‌وه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر گیان له‌ده‌ست ده‌دات، مامۆستاكه‌ دانیشتوى شارۆچکەی کۆیە بوو و دو ساڵ دەبوو، کە هاوسەرگیرى کردبوو. ماوەى چوار ساڵ وەکو وانەبێژ لە قوتابخانەکانی کۆیە وانەى وتوەتەوە. لە کاتی دەستپێکردنی خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە کۆیە، ئەویش تێکەڵی خەڵکی ناڕازی بوو.
 
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رۆژی ١٨ ی ئەم مانگە لەسنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین دەستیانکردەوە بە خۆپیشاندان و پاش دوو ڕۆژ سەرجەم ناڕەزایەتییەکان بەزەبری هێز کۆتاییان پێهێنرا.
خێزانی مامۆستا هێرش له‌پاش كوشتنی مێرده‌كه‌ی نامه‌یه‌كی بۆ مه‌رگی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌نووسێت و ده‌لێـ”بەڵێنت دابوو چاک ببیتەوەو جێم نەھێڵی دڵەگیان کو لێکیان کردین ، هه‌روه‌ها ده‌شنووسێ” ڕەبی قوربانی ئەو گۆڕەتبم، تائێستا بڕوا بە کۆچت ناکەم بەخوا دڵــــە، چونکە بەڵێنت پێدابووم کە بەجێم نەھێڵی و بێنازم نەکەی، بەڵێنت دابوو چاک ببیتەوە، چی بوو ئێستا لەناکاو ڕۆشتی، بەخوا باوەڕ ناکەم قەت قەت، ئەو هاوسەرە گەنجە دەنووسێت “ھەر چاوەڕێم بگەڕێیتەوە وەکو جاران، بە پێکەنینەوە بێیتەوە ماڵ، قوربانی چاوە کانت بم، خودایە کە ھەمیشە لۆم پێدەکەنی، ئەوە دوا ڕەسممان بوو پێکەوە دڵە، دوا یادگاریمان بوو دوا خۆشیمان بوو، دوا سەفەرمان بوو، ده‌شنووسێ”کو دڵیان ھات وات لێبکەن، ڕەبی دەستیان بشکێت، ڕەبی ڕسوای دنیاو قیامەت بن، خوا لە ناویان بەرێت ئینشەئەڵا خوا حەقمان بکاتەوە، دڵەگیان کو لێکیان کردین، ماڵیان کاولکردین خوا ماڵیان کاول بکات، تۆڵەی خۆشەویستیەکەمان دەگات بەخودا دڵە ئینشەئەڵا. ئەتوو بەئارامی بخەوە ڕۆحەکەم ھێندەی نەماوە، دێمە لات و باسی ئەو ئازارانەی ئێستات بۆدەکەم، پێت بڵێم ڕۆشتنت چەندە زەحمەت بوو بۆم، بە ڕۆشتنت چەندە وێران بووم”.لەکۆتایی نامەکەدا، نوسیویەتی،”ڕوحت شادبێت گیانەکەم، ھەرگیز لە یادم نەکردووی و لە یادت ناکەم، لە دڵما دەژی، خۆشم دەوێی ھەتا دەمرم، ھێرشەکەم، جێگات بەھەشت بێت”.
گەشاو یاسین( تەمەن ٢٦ ساڵ)  ماوەی دوو ساڵ و ھەشت مانگ ھاوسەرگیریی لەگەڵ مامۆستا هێرش عومەر کردبوو، پێشتر لە زانکۆ یەکتریان ناسیووەو گەشاو کۆلێژی ئینگلیزی تەواوکردووەو هێرش زمانی عەرەبی.
Back to top button