پاشه‌كه‌وتی مووچه كه‌م ده‌كرێته‌وه، 30 رۆژ جارێك مووچه دابه‌شده‌كرێت
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كوتووه، ئه‌مرۆ 27ی 3ی 2018 لێژنه‌ی دارایی و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكوه‌زیران نێچیرڤان بارزانی و ئاماده‌بونی چه‌ند وه‌زیرێك كۆبۆوه، كۆبوونه‌وه‌كه تاوه‌كو كاتژمێر 5نیو كۆتایی پێهات له‌و باره‌یه‌وه گوته‌بێژی حكومه‌ت رایگه‌یاند” سبەی چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ گفتوگۆکردن و بڕیاردان لە دوایین پێشنیازەکان لەبارەی سیستەمی پاشەکەوتی مووچە، کۆدەبێتەوە.
سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشی گه‌یاند”لە کۆبوونەوەی ئەمرۆدا پێشنیازی باش خرایەروو ، و بڕیارە بەیانی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دا بڕیار له‌سه‌ر پێداچوونەوەی پاشکەوتی مووچە بدرێت، بێگومان هەر پێداچوونیەکیش بکرێت لە بەرژەوەندی مووچەخۆران دەبێت لەسەر بنەمای داهاتی بەردەست، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” ئەو کۆبوونەوەیەی ئەنجوومەنی وەزیران کە بڕیاربوو رۆژی پێنجشەممە ئەنجامبدرێت، بۆ سبەی (چوارشەممە 28-3-2018) پێشخراوە و لەو کۆبوونەوەیەدا دوایین پڕۆژە لەبارەی مووچە باسدەکرێت.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان:لە کۆبوونەوەی سبەی هەموو داهاتەکان دەخرێنە روو، هەروها هەوڵ دەدرێ هەر 30 رۆژ جارێک مووچە بدرێ”.