پاش جنێودانه‌كه‌ی لاهور جه‌نگی بڕیاری رووخاندنی گه‌ره‌كه كوردیه‌كانی كه‌ركووك جێبه‌جێ ده‌كرێت
پاش جنێودانه‌كه‌ی لاهور جه‌نگی به راكان سه‌عید پارێزگاری سه‌پاوی سه‌ر شاری كه‌ركووك، بریاری رووخاندنی گه‌ره‌كه كوردیه‌كان له‌ژێر ناوی زیاده‌رۆی، جێبه‌جێ ده‌كرێت كه چه‌ند گه‌ره‌كێكی كوردی ده‌گرێته‌وه، كه هه‌موو نیشته‌جێبوانی ئه‌و گه‌ره‌كانه كوردن”.
ئه‌م بریاره ته‌نها ماڵه‌كانی كورد له‌و گه‌ره‌كه كوردیانه كه‌ركووك، ناروخێنێت، به‌ڵكو ته‌واوی دوكان و بازاره‌كانی كوردیش ده‌روخێنێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هات، كه لاهور جه‌نگی به پارێزگاری سه‌پاوی پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری گوت، ” گوی بخوا و شه‌كری شكاند”
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان گه‌ڕه‌كى په‌نجا عه‌لى، كه زياتر له 35 هه‌زار ماڵى هاووڵاتيانى كورديى تێدايه به‌رچاوترين گه‌ڕه‌كى كورديه كه پارێزگاری سه‌پاوی كه‌ركووك ده‌یه‌وێت له‌ژێرناوی زیاده‌رۆیی، له كه‌ركووك بروخێنێت، هه‌روه‌ها له سه‌ر رێگه‌ى گشتى كه‌ركووك-سلێمانى و كه‌ركووك-هه‌ولێر، ده‌يان شوێنكار و هۆڵ و كۆگا و شوێنى بازرگانى درووستكراوون و سه‌رجه‌ميان به‌م بریاره ده‌روخێنرێت”.
شایانی باسه له‌خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ردا، كه كه‌ركووك له‌لایان” بافل و لاهور و ئاڵا و ئاراس” فرۆشرا به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی، ده‌سه‌ڵاتداران و به‌رپرسانی حشدی شه‌عبی ئه‌مانه‌یان به‌جاشیش له‌كه‌ركووك قبوڵ نه‌كردوو، رۆژ دوای رۆژ بریاری قورس‌تر به‌سه‌ر كوردانی كه‌ركووك ده‌سه‌پێنێن”.