ئه‌مریكا: عێراق بۆته چه‌كی ده‌ستی ئێران بۆ لاوازكردنی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق رایگه‌یاند، كه سه‌روه‌ری عێراق زۆر لاوازه، ئێران عێراقی كردۆته چه‌كی خۆی بۆ لاواز كردنی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه”.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 27ی 3ی 2018 باڵیۆزی واشنتۆن له به‌غدا دۆگڵاس سیلیمان رایگه‌یاند”ئه‌مریكا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌كی له كاروبارى نێوخۆیی عێراق، ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و راشی گه‌یاند”پێویسته له‌سه‌ر سه‌رجه‌م وڵاتانى دراوسێی عێراق و هه‌روه‌ها وڵاتانى تر، ڕێز له‌سه‌روه‌ریی به‌غدا بگرن، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه ناخوازن هیچ وڵاتێك به‌تایبه‌تى دراوسێكان، لهكاروباریی نێوخۆیی عێراق ده‌ست وه‌ربده‌ن.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا راشی گه‌یاند”نیگه‌رانین له ده‌ستێوه‌ردانى ئێران كه سه‌روه‌ریی عێراقی لاواز كردووه، پێشمانوایه، تاران له‌چوارچێوه‌ى پلانه‌كانى بۆ لاوازكردنى حكوومه‌ته‌كانى نه‌یاری ئێران، عێراق به‌كار ده‌هێنێت”.