ووڵاتێكی زلهێز ووه‌ڵامێكی توند ئاڕاسته‌ی توركیا ده‌كات.

 وەزیری بەرگری یۆنان هۆشداری دایە توركیا، كە وریای هەڵسوكەوتی بێت، چونكە شۆڕشی خەڵكی یۆنان بووە هۆی كۆتاییهێنان بە حكومەتی (400) ساڵەی عوسمانییەكان.”

(پانۆس كامێنۆس) وەزیری بەرگری یۆنان لە مەراسیمی سەربەخۆبوونی ئەو وڵاتەدا وەڵامی هەڕەشەكانی ئەردوگانی دایەوە. (پانۆس كامێنۆس) وه‌زیری به‌رگری یۆنان ڕایگه‌یاند: پێویستە حكومەتی توركیا كۆتایی بەو ڕەفتارە هەڕەشە ئامیزەی بێنێت، بیریان ناچێت كە یۆنانییەكان كۆتاییان بە حكومەتی (400) ساڵەی عوسمانییەكان لەو ناوچانەدا هێنا.

هەر لەو مەراسیمەدا (پرۆكپێس پۆلۆپلس) سەرۆك كۆماری یۆنانیش قسەیكردو گووتی: بە هەموو هێزمانەوە بەرگری لە سەروەریمان بە سەر خاكەكەماندا دەكەین، خەڵكی یۆنان خەڵكێكی ئاشتی خوازن، بەڵام ئەوە بەو واتایە نایەت، كە لە دژی فراوانخوازی وڵاتانی دیكەدا هەڵوێستیان نەبێت. جێگەی ئاماژەیە، كە یۆنانییەكان لە ساڵی (1821) دا شۆڕشێكیان لە دژی دەسەڵاتداری حكومەتی عوسمانی لەو وڵاتەدا دەستپێكردو لە ئەنجامدا هێزەكانی عوسمانیان لە یۆنان كردە دەرەوە.

حكومەتی توركیا لە چەند مانگی ڕابردوودا جمووجووڵی هێزە سەربازییە دەریاییەكانی لە دەریای سپی و دەریای ئیجە بەرفراوان كردۆتەوەو هەڕەشەی داگیركردنی ناوچەكانی ژێڕ كۆنتڕۆڵی یۆنان لەو دەریایانەدا دەكات.

Back to top button