په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی:عه‌بادی بۆ موزایه‌ده‌ی سیاسی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌كارده‌هێنێت.

به‌رامبه‌ر به‌ نه‌ناردنی مووچه‌ی ته‌واوی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌، ئەندامێکی كوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند: به‌غدا جەنگی دەروونی بەرامبەر بە مووچەخۆرانی ھەرێم بەرپاکردووە.”

له‌و باره‌وه‌، (بەختیار شاوەیس) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: حەیدەر عەبادی وەک موزایەدەی سیاسی کێشەی مووچە بەکار دەھێنێت بۆ کڕینی دەنگی شەقام.

هه‌روه‌ها به‌ختیار شاوه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕاشیگه‌یاند: حکومەتی عێراقیش جددی نییە لە چارەسەر کردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و جۆرێک لە جەنگی دەروونی بەرپاکردووە بەرامبەر مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان.

Back to top button