ئاژانسێكی رووسی: پێدهچێت نێوان ئهمریكا و عیێاق تێكبچێت.!
ئاژانسی هەواڵی “سپۆتنیك”ی رووسی لە راپۆرتێكیدا پێشبینی كردووە پەیوەندییەكانی ئەمریكا و عێراق بەهۆی حەشدی شیعەوە تێكبچێ.”
ئاژانسی هەواڵی “سپۆتنیك”ی رووسی لە راپۆرتێكیدا بڵاوی كردووەتەوە كە( جۆن بۆڵتۆن) ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا بیركردنەوەی توندی هەیە لەبارەی چەندین پرسی نێودەوڵەتی، بەتایبەتی ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە ئێران و دەستێوەردانی لە كاروباری ناوەخۆی عێراقەوە هەیە.
لەنێو ئەم پرسانەشدا چاوەڕێ دەكرێ حەشدی شیعە كێشە و سەرئێشەیەكی گەورە بۆ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران دروست بكات لە ڕاگرتنی بەڵانسی پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ ئەمریكا. ئاژانسی هەواڵی “سپۆتنیك”ی رووسی وای دەبینێ كارەكانی چەند رۆژی داهاتووی بۆڵتۆن و بیركردنەوەكانی بەرانبەر ئێران و عێراق كاریگەری گەورە لەسەر پەیوەندییەكانی واشنتۆن و بەغدا دروست بكات، بەتایبەتیش پرسی حەشدی شیعە كە خاڵێكی زۆر هەستیار دەبێت بۆ بۆڵتۆن و دەبێتە هۆی ناكۆكییەكی گەورە.
تەنانەت ئەم بابەتە بۆی هەیە ببێتە هۆی تێكچوونی پەیوەندییەكانی ئەمریكا و عێراق لەسەر ئاستێكی فرەوان.
ئهمه له كاتێكدایه دوێنێ حەیدەر عەبادی سهرۆك وهزیرانی عێراق بە ئاشكرا باسی مەترسی دووبارە هەرەسهێنانەوەی سوپای عێراقی كردبوو.