به‌په‌له…چوار بومه‌له‌رزه ئه‌م شاره‌ی كوردستانی هه‌ژاند.
شه‌وی رابردوو چوار بومه‌له‌رزه، سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیانی گرتۆته‌وه و له چوار كاتی جیاواز بومه‌له‌رزه روویداوه.”
به‌پێی زانیارییه‌كان، بومەلەرزەی یەکەم لەکاتژمێر 3:27 خولهك لەنێوان کەلار و خانەقین به پله‌ى 3.9 روویدا لە قوڵایی 16kmى ژێر زەوی و، بومەلەرزەی دووەم لە کاتژمێر 4:19 دیسان لەنێوان کەلار و خانەقین روویدا بەپلەی 3.7ى رێختەر لەقوڵایی 16km ژێر زەوی.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه بوومەلەرزەی سێیه‌م لە کاتژمێر 4:55 لەنێوان کەلار و قەسر شیرین روویدا بەپلەی 3.4 لەقوڵایی 10km، دواین بومەلەرزەش لە کاتژمێری 5:59 ئەم بەیانیە لە نزیک شاری کەلار لە ساڵەح ئاغا روویدا بە پلەی 2.8 بە پێوەری رێختەر لە قوڵایی 14km.
ئه‌وه‌ی شیاوی گوتن بێ.” ئه‌مه بۆ چه‌نده‌مین جاره بومه‌له‌رزه له شاره‌كانی هه‌ریمی كوردستان ده‌دات و له پێشووش له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی دا و به سه‌دان هه‌زار كه‌س ئاواره بوون و به ده‌یان هاووڵاتیش شه‌هید و بریندار بوون، به‌ڵام ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه ته‌نها ترسی ههببووه و هیچ زیانێكی ئه‌وتۆی نه‌بووه.”