به‌په‌له…زانیاری وورد و نه‌بیستراو له باره‌ی ده‌ستكارییكردنی پاشكه‌وتی مووچه بزانه.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سه‌رپه‌رشتی دوو كۆبونه‌وه‌ی گرنگی لیژنه‌ی دارایی و كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كات و دوا بڕیار له باره‌ی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردن و نه‌مانی پاشكه‌وتی مووچه‌وه ده‌رده‌كات.”
به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 28/3/2018، لەبارەی دەستکاریکردنی مووچە دوو کۆبوونەوەی گرنگ لە هەولێر دەکرێن، یەکەمیان کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی وەزیرانە بەسەرپەرشتیی (نێچیرڤان بارزانی) کۆبوونەوەی دووەمیشیان کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەبێت و تێیدا بڕیاری کۆتایی لەسەر چۆنییەتی دەستکاریکردنی مووچە دەدرێت و بۆ هه‌مو لایه‌ك راده‌گه‌ێندرێت.”
بەپێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتوون له سه‌ر چاوه‌یه‌كی باڵای نێو حكومه‌تی هه‌رێم، رێژەی لێبڕینی مووچە 10٪ بۆ 30٪ دەبێت. بڕیارەکەش تەنیا فەرمانبەرانی ئاسایی دەگرێتەوە و پلە تایبەتەکان ناگرێتەوە، بەڵکو مووچەی ئەوان هەر بەپێی سیستەمە کۆنەکە دابەشدەکرێت.
هه‌روه‌كو زاندراوه.” كه سیستەمی پاشەکەوتی مووچە بۆ فەرمانبەرانی ئاسایی هەڵدەوەشێنرێتەوە و سیستەمی پاشەکەوت نامێنێت، له هەفتەی داهاتووش لیستێکی نوێی مووچە رادەگەیێندرێت و مووچەی مانگی یەک بە سیستەمە نوێیەکە دابەشدەکرێت.”