به‌رازیل توانی تۆله‌ی خۆی له‌ ئه‌ڵمانیا بكاته‌وه‌ و لێی بباته‌وه‌.

لەمیانی یارییەكانی دۆستانە و ئامادەكاری بۆ بردنەوەی نازناوی جامی جیهانی (2018)ـی رووسیا هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و ئەڵمانیا لەسەر خاكی بەرلین رووبەرووی یەكتربوونەوە”.

لەیارییەكەدا هەڵبژاردەی بەرازیل بە تامی تۆڵەكردنەوەی ئەنجامی (7 – 1) رووبەرووی ئەڵمانیا بوویەوە ، بەڵام لە ئەنجامەكە سەركەوتوونەبوو بەڵكو لە بردنەوەكە ئامانجەكەی هاتە دی و بە ئەنجامی (1 – 0) بردنەوەی تۆماركرد”.

گۆڵی یارییەكە كەوتە خولەكی (37) ، یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی (گابرێل خیسۆس) تۆماریكرد و هەڵبژاردەكەی كردە براوەی جەنگی بەرلین”.

ئەڵمانیا لەدوو تاقیكردنەوەی ئەم هەفتەیە سەركەوتوونەبوو، یەكەمیان بەرامبەر ئیسپانیا بە ئەنجامی (1 – 1) یەكسانبوو ، لەیارییەكەی دوێنێش بە بەرازیل دۆرا”.

هەرچی هەڵبژاردەی بەرازیلە بەرامبەر رووسیای میواندار بە ئەنجامی (3 – 0) بردنەوەی تۆماركرد ، لەیارییەكەی دوێنێش لە ئەڵمانیای بردەوە ، بەمەش لەهەردوو یاری چوار گۆڵی تۆماركرد و پێشوازی لە هیچ گۆڵێك نەكرد”.

Back to top button