هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌ نیوده‌رزن گۆل پێشوازی له‌ ئه‌رجه‌نتین كرد.

لەمیانی یارییەكانی دۆستانە و ئامادەكاری بۆ مۆندیالی (2018)ـی رووسیا هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئەرجەنتین لەیاریگای واندا میترۆ پۆلیتانۆ لەشاری مەدرید رووبەرووی یەكتربوونەوە”.

لەیارییەكەدا هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە ئەنجامێكی گەورە و بە نیو دەرزەن گۆڵ لە هەڵبژاردەی تانگۆی بردەوە و هەڵبژاردەكەیشی شەرمەزاركرد”.

لەو یارییەی لیۆنێل مێسی لەسەر پلیكانەكانی یاریگا ئامادەبوو ، ئیسكۆ بووە ئەستێرە بە تۆماركردنی یەكەم هاتریك بە درێسی هەڵبژاردەی ئیسپانیا”.

لەخولەكی (12)، دیگۆ كۆستا دەرگای گۆڵەكانی بۆ ئیسپانیا كردەوە ، فرانیچسكۆ ئیسكۆ لەخولەكی (27) گۆڵی دووەمی بۆ ماتادۆر تۆماركرد ، پێشكۆتایی هاتنی گێمی یەكەم بە (6) خولەك نیكولاس ئۆتامێندی جیاوازی گۆڵەكانی بۆ تانگۆ كەمكردەوە بۆ یەك گۆڵ”.

لە گێمی دووەم و لە خولەكی (52) ئیسكۆ گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی هەڵبژاردەی ئیسپانیای تۆماركرد ، تیاگۆ ئەلكانتاراش لەخولەكی (55) گۆڵی چوارەم و متمانەیی تۆماركرد ، ئینجا نۆری ئیاگۆ ئەسپاس هات بۆ ئەوەی واژۆی خۆی لەسەر گۆڵەكانی ئیسپانیا بنوسێت و گۆڵی پێنجەمیشی تۆماركرد ، دواین گۆڵیش بۆ ئیسكۆ بوو كە گۆڵی شەشەمی ئیسپانیا و گۆڵی سێیەم و هاتریكی هەڵبژاردەی ماتادۆربوو”.

بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی ئیسپانیا جگە لەوەی چارەسەری كێشەكانی خۆی كرد ، كێشەیەكی گەورەی بۆ خۆرخێ سامپاولی راهێنەری ئەرجەنتین دروست كرد ، ئەمەش پێش 78 رۆژ بەر لە دەستپیكردنی یارییەكانی مۆندیالی رووسیا”.

Back to top button