حكومهتی ههرێم: نابێ بانگهشهی حزبی تێكهڵ به خۆپیشاندانهكان بكرێت.
لە راگەیەندراوێكدا حكوومەتی ھەرێمی كوردستان له بارهی خۆپیشاندانهكانی ئهم دواییه شارهكانی كوردستان رایدهگهێنێت.” لەگەڵ نزیکبوونەوەى وادەى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق و دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردن، داوا لە لایەنە سیاسییەکان و هاووڵاتیان و پاڵێوراوان و لایەنگرانیان دەکەین کە لەکاتى ئەنجامدانى بانگەشەى هەڵبژاردن، پابەندی رێسا و رێنماییەكانی كۆمسیۆن بن.”
لە راگەیەندراوەكەی حكومهتی ههرێم ھاتووە: “حکوومەتى هەرێمى کورستان جەخت دەکاتەوە لەسەر پاراستنى مافى گشت پاڵێوراوان و لیست و لایەنە سیاسییەکانى کوردستانى و عێراقى کە بە فەرمى تۆمار کراون لە کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردەکان، بۆ ئەنجامدانى چالاکییەکانیان و بانگەشەکردن بە ئازادى و لە چوارچێوەى یاسا و رێنماییەکان. هەر پالێوراوێک و لیستێکى هەڵبژاردن یان لایەنى سیاسى لەکاتى روودانى هەر دەستدرێژییەك لە هەر لایەکەوە بۆى هەیە سەردانى لایەنە پەیوەندیدارەکان بکات”.
لە خاڵێكی راگەیەندراوەكەدا باس لهوه كراوه. “كه پێویستە پرۆسەى بانگەشەى هەڵبژاردن بە گیانى یەکتر قبوڵکردن و رێزگرتن لە راى بەرامبەر و رەچاوى بنەماکانى مافى ئازادى رادەبرین بەڕێوە بچێت و گشت لایەنەکان خۆیان بە دوور بگرن لە هەر جۆرە توندوتیژى و ناوزڕاندن و کارى نایاسایى. و پابەندبن بە رێسا و رێنماییەکانى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان و یاسا پەیڕەوکراوەکانى حکومەتى هەرێم”.
لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم ئاماژە بۆ ئەوەكراوە: “پێویستە گشت فەرمانگەکانى حکوومەت و دەزگا ئەمنییەکان هەماهەنگى تەواو بکەن لەگەڵ کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان، و کار بکەن بۆ بەڕێوەچوونى پرۆسەى بانگەشە و ئەنجامدانى هەڵبژاردن بەپێى بنەماکانى مافى مرۆڤ و پاراستنى مافى دەنگدەران و پاڵێوراوان و هاووڵاتیان”.
ئهوهی شیاوی باس بێت.” بڕیاره له مانگی 5ی ئهم ساڵ ههڵبژاردنهكانی پهرلهمانی عێراق بهڕیوهبچێت و تێیدا حزبه سیاسیهكان كێ بڕكێی بهدهستهێنانی دهنگ دهكهن و ھەرچەندە چەند رۆژێك ماوە بۆ دەستپێكردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن، بەڵام بەشێك لە لایەنە سیاسییەكان و كاندیدەكانیان بانگەشەی پێشوەختەیان دەستپێكردووە و بانگەشەكانیان تێكەڵ بە خۆپێشاندانی مامۆستا و فەرمانبەران كردووە، كە داوای ھەڵگرتنی سیستمی پاشەكەوتی مووچە دەكەن.