ئینگلتهرا و ئیتاڵیا به یهكسان بوونی نێوانیان جهماوهرییان دڵخۆشكرد.
لەمیانی یارییەكانی دۆستانە و ئامادەكاری بۆ مۆندیالی (2018)ـی رووسیا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لەیاریگای ویمبڵی پێشوازی لە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا كرد و هەردوو هەڵبژاردەش بەبێ براوە و دۆراو یاریگایان بەجێهێشت”.
هەردوو هەڵبژاردەی سێ شێرەكە و ئازۆری لەبەردەم جەماوەری ئینگلاند بە ئەنجامی (1 – 1) یەكسانبوون، لەخولەكی (26)، جیمی ڤاردی گۆڵی یەكەمی بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا تۆماركرد ، بەڵام لەدوا خولەكەكانی یاری ، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لەرێگای (لۆرێنزۆ ئەنسینی) گۆڵی یەكسانبوونی تۆماركرد”.
هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لەیاری رابردوو بەرامبەر هەڵبژاردەی هۆڵەندا سەركەوتنێكی گرنگی تۆماركرد و لەم یارییە بە ئاستێكی بەرز بەدیاركەوت ، لەرێگای ساوسگەیتی راهێنەریشەوە بەباشترین شێوە خۆیان بۆ مۆندیال ئامادەكردووە”.
هەرچی هەڵبژاردەی ئیتاڵیایە برینێك لەناخی ماوەتەوە و دوای (60) ساڵ لەسەر یەكتر نەیتوانی بگاتە مۆندیالی رووسیا و نەیتوانی سەركەوتووانە پاڵاوتنەكانی مۆندیال بەرێبكات”.