نەخۆشی جیوب چیه‌ و چۆن خۆمانی لێ بپارێزین هه‌ندێك رێنمایی گرنگ له‌وباره‌وه‌.

نەخۆشی جیوبی لووت یەکێکە لەو نەخۆشییانەی کە لەئێستادا زۆربەی کەسەکان پێوەی دەناڵینن، بەتایبەتی لەوەرزی زستاندا کە هەوا سارد دەبێت، ئەمەش زیاتر کاریگەری هەیەو دەبێتە هۆی هەوکردن‌و ئاوسانی لووت ‌و ئاراز لە لووتی کەسەکەدا دروست دەبێت.”

بۆیە پزیشکانی شارەزا لەم بوارەدا بەم شێوەیە ئامۆژگاریی کەسەکان دەکەن:-

1ـ هەوڵبدە ئەو سابوونەی دەموچاوتی پێدەشۆیت، بۆنێکی تیژی نەبێت، بەڵکو ئەو جۆرە بێت کە بۆنی کەمە، چونکە ئەو بۆنە تیژە زیانی هەیە.
2ـ کەمێک خوێ بکەرە ناو ئاوەوەو پاشان بیکەرە سەر ئاگر تا گەرم دەبێت ‌و مەساجی هەڵمی پێبکە بۆ ماوەی 5 خولەک، پاشان بە دەسڕێک لووتت بسڕە، سوودی زۆری دەبێت.
3ـ پارچەیەک پەڕۆ کەمێک گەرم بکە و بیخەرە سەر لووتت، ماوەیەک لەسەری دایبنێ ‌و لایبدە، تاکو بتوانی بەئاسانی هەناسە بدەیت.
4ـ دەموچاوت بەئاوی گەرم بشۆ، چونکە ئاوی سارد زیانی دەبێت، هەروەها کاتێک دەموچاوت دەشۆیت، زوو وشکی بکەرەوە.
5ـ هەوڵبدە نەچیتە ئەو شوێنانەی کە ساردەو هەوایەکی زۆری لێیە، یاخود دووکەڵێکی زۆری جگەرەی لێیە.
6ـ لەکاتی ئیشکردندا سەرت دامەنەوێنە واتە با سەرت بۆ خوارەوە نەبێت‌و هەوڵبدە هەمیشە سەرت بەرز رابگریت

Back to top button