بۆچی ماكیاژ زیانی بۆ كچانی هه‌رزه‌كار هه‌یه هۆكار چیه.؟
به‌شێكی كچانی هه‌رزه‌كار، حه‌ز به به‌كارهێنانی ماكیاژو مادده كیمیاوییه جوانكاریه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی ده‌ركه‌وتنیان به‌شێوه‌یه‌كی جوانتر، پسپۆڕانی ته‌ندروستی ئاماژه به‌زیانه‌كانی ئه‌و مادده‌یه ده‌كه‌ن بۆ پێستی هه‌رزه‌كاران.”
به‌پێی ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر زیانی ماكیاژ و مادده كیمیاوییه جوان كاریه‌كان ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه.” كه بهكارهێنانیانی ماكیاژ له‌لایه‌ن هه‌رزه‌كارانه‌وه، ده‌بێته هۆی دروستبونی زیپكه و په‌ڵه له‌سه‌ر پێست، ئه‌مه له كاتێدایه .” كه به بڕوای پزیشكانی بواری جوانكاری، ماكیاژ ده‌بێته هۆی گیرانی كونه‌كانی سه‌ر ڕوی پێست‌و زیادبونی خانه چه‌ورییه‌كان، به‌مه‌ش ژماره‌ی زیپكه‌و سه‌ره ره‌شه‌كان له‌سه‌ر ڕووی پێست زیاد دهبێتو ئه‌گه‌ر هه‌یه پێست په‌ڵه په‌ڵه ببێت، به‌تایبه‌ت كه هه‌رزه‌كاران پێستیان ناسكتره.
له‌و باره‌وه،توێژه‌ره‌كان داوا له كچانی هه‌رزه‌كار ده‌كه‌ن، دوربكه‌ونه‌وه له‌به‌كارهێنانی مادده كیمیاوی‌و جوانكارییه‌كان، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیش پێستیان به خاوێنی ڕابگرن، گه‌ر ماكیاژیشیان به‌كارهێنا، ئه‌وا نه‌هێڵن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به پێستیانه‌وه بمێنێته‌وه.