عه‌لی عه‌ونی بۆ لاهور جه‌نگی:تۆ بەھۆی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە، باسیشی لەنێو باساندا نەماوە

عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی به‌تووندی هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر لاهور جه‌نگی ده‌لێـ” تۆ دواین كه‌سی مافی ئه‌وه‌ت هه‌بێت، له‌باره‌ی ژیانی خه‌ڵك قسه‌ بكه‌یت، ئه‌وه‌شی ئاشكرا ده‌كات كه‌ لاهور جه‌نگی له‌ هیچ قوتیقه‌تار ناوی نه‌ماوه‌ و ده‌لێـ”بەھۆی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە، باسیشی لەنێو باساندا نەماوە”.

هه‌ر له‌ لێدوانه‌كه‌ی دا عه‌لی عه‌ونی ده‌شلێـ”بەداخەوە پرسی مووچە و ژیانی خەڵک لەلایەن حزبە سیاسییەکانەوە خراپ سوودی لێوەرگیرا و بۆ پروپاگەندەی سیاسی بەکارھێنرا، ئەوەی بینمان زۆرتر شیڕاندی و ھاواری کرد، مامۆستایان نەبوون، بەڵکوو سەلیم شووشکەیی بوو، ئەبوو ئەو کابرایە لە بەغدا ئەوەنە قەرەباڵغییەی بکردایە نەک ئێرە، ھەورەھا عەلی حەمەساڵحیش لە زاخۆ نەبوو، لە شوێنێکی دیکەبوو، بۆیە ئەم حزبانە درۆ لەگەڵ خەڵک دەکەن و نابێ مامۆستایانیش ببنە پارووی چەوری پڕوپاگەندەی سیاسی بۆ ئەم حزبانە، ئەوەشی خستە ڕوو، لاھوور جەنگی ئەگەر زۆر ئازایە، با بچێت (بی ئێم)ە ڕەشەکان و ئەو ڕووداوانەی لە ژێر دەسەڵاتی ئەوان ڕوودەدات، کۆنترۆڵ بکات، ھەروەھا لەبارەی ژیانی خەڵکەوە ئەو دوایین کەسە کە قسە بکات“. ئەوەشی نەشاردەوە کە بەھۆی خیانەتەکەی گرووپەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەر داھاتی کوردستان بۆ نیوە کەم بووەتەوە و ژیانی خەڵک قورستر بووە.

هه‌روه‌ها عه‌لی عه‌ونی باسی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كات و ده‌لێـ”لەبەر ئەو خیانەتەی خۆی، پوور و پورزاکانی و پاڤڵ تاڵەبانی لە ١٦ی ئۆکتۆبەر کردیان، ھەر باسیشی لەنێو باساندا نەماوە، چونکە پێشتریش خیانەتیان کردووە و دەرسیان وەرنەگرتووە“. دەشڵێت: ”خەڵکی ئێمە نە ئەوەندە ساویلکەیە ھەڵبخەڵەتێن، نە ئیشی ئەویشە، ھەروەھا دەبێ خەڵکی ئێمە تەداخولاتی لاھوور جەنگی ڕەت بکەنەوە و پێی بڵێن، ئێمە ئەگەر داواکارییەک و کێشەیەکمان ھەبێ، ئەوا تۆ نە گوتەبێژی ئێمەی، نە خۆمان ئەوەندە بێ دەم و زمانین پێویستمان بە کەسێکی خائینی وەک تۆبێت، ئاشکراشی کرد، ئەو فەوزا و پاشاگەردانییەی لە سلێمانی ھەیە، وای کردووە، کە ئیجرائاتی حکوومەتیش نەکرێ، دەنا دەبوو ئیستا لاھوور جەنگی لە دادگا بووایە و لێپرسینەوە لەبارەی خیانەتەکەی لێ بکرایە، کە چۆن کەرکووکی فرۆشت؟ چیت کرد؟ بۆچی وای کرد؟ چەندت لەبەرامبەر خیانەتەکە وەرگرت؟، کێ ھانی دای؟ کێ لەپشتت بوو بۆ ئەم کارە و لەگەڵ کێ کۆبوونەوەت کرد؟”.

هه‌روه‌ها عه‌لی عه‌ونی ده‌شلێـ”بەھۆی سیاسەتی ھەڵەی کاڵفامانی وەک لاھوور جەنگی“، یەکێتی کۆنتڕۆڵی سیاسی لە سلێمانی لەدەست داوە، گوتیشی، کۆنتڕۆڵی شار کەوتووەتە دەستی فەوزاچییەکانی گۆڕان، بەو ھۆیەشەوە یەکێتی ڕۆژ لە ڕۆژ بەرەو لاوازی دەچێت، بۆیە ئەوان سلێمانیشیان بۆ نەبووە و ئەیانەوێ بێنە ئێرە، وەک دەوترێ، ئەگەر بۆ من نەبێ، با بۆ تۆش نەبێ، بۆیە ئەیانەوێ ئەو فەوزایەی لە سلێمانی ھەیە، بیھێننە ئێرە”.

شایانی باسه‌ پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنی كه‌ركووك له‌لایان ” باف و لاهور و ئاراس و ئاڵا” به‌ میلیشیاكانی جشدی شه‌عبی و حكومه‌تی عێراق چوار خائینه‌كه‌ی به‌ جاشیش قبوڵ نه‌ركردوو، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌ لاهور جه‌نگی ببێته‌ یه‌كێك له‌ كاره‌كته‌ره‌ خائینه‌كان كه‌ به‌رده‌وام بۆته‌ نوكته‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان”.

Back to top button