په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی نائاسایی ئه‌نجام ده‌دات له‌باره‌ی پرۆژه‌ی چاكسازی
پاش ئه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند كه بۆ كۆتایی هێنان به‌ته‌واوی پاشه‌كه‌وتی مووچه پێویسته چاكسازیه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت و تێپه‌رێنرێت، ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌لێـ”پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەک نا ئاسایی لەبارەی پرۆژەی چاکسازییەکەی حکوومەتەوە ئەنجام دەدات”.
شوان ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند”بڕیارە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی نا ئاسایی لەبارەی پرۆژە چاکسازییەکەی حکوومەتەوە ئەنجام بدات، جەختی لەوە کردەوە: “ھێشتا کاتی کۆبوونەوەکەی پەرلەمان دیاری نەکراوە، بەڵام دەبێ لە ماوەی ئەم دوو مانگەی ماوە، کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێ ھەروەھا چەند مادەیەک لە پرۆژەکەدا ھەموار بکرێنەوە”.
شایانی باسه له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی دا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان، رایگه‌یاند” هه‌نگاوێكی باشیان بۆ ئاسۆیه‌كی گه‌ش هه‌ڵگرتووه، ده‌شلێـ” ئه‌گه‌ر پرۆژه یاسایی چاكسازی له په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ند بكرێت به‌ته‌واوی پاشه‌كه‌وتی مووچه نامێنێت”.