پارتی به‌ته‌واوی مووچه‌ چاكده‌كه‌ین و رێگا به‌ قیژه‌ قیژی هێزه‌ نابه‌رپرسیاره‌كان ناده‌ین چیتر

پاش ئه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، رایگه‌یاند كه‌ پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ به‌رێژه‌یه‌كی زۆر باش چاككراوه‌، له‌ داهاتوو دا كه‌ یاسایی پرۆژه‌ی چاكسازی له‌ په‌رله‌مان تێپه‌ری به‌تواوی پاشه‌كه‌وت نامێنێت، پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند” تا ئه‌و كاته‌ی مووچه‌ به‌ته‌واوی چاك ده‌كه‌ین ده‌ست هه‌ڵناگرین”.

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی فراكسیۆنی پارتی شوان ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند” په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنێكی نائاسایی ده‌كات، چونكه‌ ده‌مانه‌وێت به‌ته‌واوی مووچه‌ی ته‌واوی مووچه‌ خۆڕانی كوردستان چاك بكه‌ین، تا ئه‌وكاته‌ی مووچه‌ی مووچه‌ خۆڕان چاك نه‌كه‌ین ناوه‌ستین، نووسه‌رێكی نزیك له‌ پارتیش ده‌لێت، پاش راگه‌یاندنی چاككردنی رێژه‌یه‌كی باشی مووچه‌ خۆڕانی كوردستان، كه‌ناڵه‌كانی كه‌ سێ ساڵه‌ شین و رۆ رۆیانه‌، بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، له‌ ژێره‌وه‌ش كار له‌سه‌ر قوڵكردنه‌وه‌ی زیاتری كێشاكان و رێگری چاككردنی مووچه‌خۆڕانیان ده‌كرد، له‌ ئێستادا ته‌نها به‌هه‌واڵێكیش باسی ناكه‌ن”.

ئاریان فه‌ره‌ج سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی هه‌ولێر له‌ پۆستێكی دا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك ده‌نووسێ” بە دەنگی بەرز بڵێن (پارتی معاشی چاككرد) و هیچ سڵ مەكەنەوە وشەرم مەكەن، مەگەر كۆی حزبە نامەسئول و هەلپەرستەكان هەموو مەینەتی و قەیرانەكانیان نەخستبووە ئەستۆی پارتی!! دەی كەواتە رزگاربوون لە قەیران و چاكبوونی موچە و نەمانی بەم زوانەی (پاشەكەوت) و ئەو بوژانەوە ئابورییەی لە رێگەیە، هەر هەمووی بەرهەمی پارتییە . پارتی بە تاقی تەنیا . مادام بە قەولی ئەوان، پارتی خاوەن و دەسەڵاتی موتڵەقی كوردستانە، كەواتە خراپ و چاك لە چاوی ئەوه‌”.

 

Back to top button