مه‌سرور بارزانی : ده‌بێت ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره هه‌رێم چاك بكرێته‌وه
له‌میانی پێشوازی كردنی له جەنەرال وۆلتر پایێت، فەرماندەی گشتیی نوێی هێزی هاوپەیامانان لە عێراق و شاندی یاوەری، مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان” نیگه‌رانی خۆی له سەرهەڵدانەوەی چالاکیی تیرۆریستان لە هەندێ ناوچەی عێراق و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەربڕی و رایگه‌یاند كه ده‌بێت دۆخی ناوچه‌كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم چاكبكرێته‌وه”.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، بە پێویستیشی زانی هەرچی زووتره بە هاوکاری و هەماهەنگیی هەرێم و لایەنە نێودەوڵەتی و عێراقییەکان رەوشی ئەم ناوچانە ئاسایی بکرێنەوە و هەموو ئەو هۆکارە سیاسی و ئابووری و ئیدارییانە لابدرێن کە رێخۆشکەرن بۆ سەرهەڵدانەوەی توندوتیژی و گەشەکردنەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان.
مه‌سروور بارزانی، هیوای سەرکەوتنی بۆ جەنەرال پایێت خواست كه وه‌ك فەرماندەی گشتیی نوێی هێزی هاوپەیامانان لە عێراق ده‌ستبه‌كاربووه و دووپاتیشی کردەوە، هەرێمی کوردستان بە هەموو توانایەک لە بەرەی جەنگی دژ بە تیرۆریستان‌دا دەمێنێتەوە.
لە بەرامبەردا فەرماندەی گشتیی هێزی هاوپەیمانان پابەندبوونی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بۆ هاوکاری و هەماهەنگی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە و رایگەیاند، هەرێمی کوردستان پێگەیەکی کاریگەری هەیە و وەک فاکتەرێکی سەقامگیری لە ناوچەکەدا جێگەی پێزانینی هاوپەیمانانە.
جەنەرال پایێت ئاواتی خواست کە بە هەماهەنگی هەموو لایەک رێگە لە سەرهەڵدانەوەی توندوتیژی بگیرێت و بردنەوەی جەنگی دژ بە تیرۆریستان بە بردنەوەی ئاشتی و سەقامگیری کۆتایی پێ بهێت.