پێشمه‌رگه و حشدی شه‌عبی له‌شنگال به‌رامبه‌ر یه‌ك وه‌ستاون .. دواین زانیاری
ئه‌مرۆ به‌یانی هێزێكی سه‌ر به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای عێراقی پاش چۆڵكردنی هێزه‌كانی په‌كه‌كه له چیایی شنگال، ویستیان بچنه سه‌ر مه‌زارگه‌ی سه‌رفه‌دین له شنگال به‌ڵام له‌لایان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رێگریان لێكراوه، رێگا ناده‌ن هێزه‌كان بچنه سه‌ر چیایی شنگال”.
له‌و باره‌یه‌وه قاسم شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ی شنگالی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند”ھێزەكانی عێراق ویستیان بێنە ناو مەزارگەی شەرفەدین لە شنگال، بەڵام لەلایەن ھێزەكانی پێشمەرگە رێگەیان لێ‌گیرا، پێمان گوتوون كە قبووڵ ناكەین بێنە نێو مەزارگەی شەرفەدین، گوتیشی: “لە ھەموو دونیا وایە، سوپا و ھێز سنوورەكان دەپارێزێ نەك بێتە نێو مەزارگە و ژن و منداڵی خەڵك، شەرفەدین مەزارگەی ئاینی ئێمە و قبووڵ ناكەین ھێزی سەربازی بێتە ئەوێ و ئامادەین خوێن بڕێژین و رێگە نەدەین ئەو ھێزانەی عێراق بێنە شەرفەدین”.
هه‌روه‌ها له‌كوتایشی دا رایگه‌یاند” بەھۆی ھاتنی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بۆ ناوچەكە خەڵكی شنگال، دۆخی ناوچەكە بە تەواوی تێكچووە و خەڵكی لەو رەوشە نیگەرانن، چونكە بوونی حەشدی شەعبی لە شنگال مەترسییە بۆ خەڵك”.