مووچه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفااكراوانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان هاوتا ده‌كرێت و ده‌خرێته سه‌ر عێراق
مه‌حموود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفاڵكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند”بەپێی یاسایەک کە لە پەرلەمانی عێراقەوە دەرکراوە، بودجەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی دەخرێتە سەر عێراق، هه‌روه‌ها گوتیشی”لە ماوەی ڕابردوودا لەگەڵ مەهدی عەلاق، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گفتوگۆیان کردووە و دۆسیەیەکیان پێ داوە کە دۆسیەی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی تێدا بووە.
وه‌زیری شه‌هیدان راشی گه‌یاند”شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەبادی قسەیان کردووە و ئەویش بە تێبینی لای خۆی نووسیویەتی کە پێویستە ئەو بودجەیەی بە شەهید و ئەنفالکراوان دەدرێ، بخرێتە سەر بودجەی عێراق، بەپێی دەستوور، هه‌روه‌ها گوتیشی”بە ئاگاداریی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەم داواکارییە بووەتە بڕیار و لە داهاتوودا لێژنەیەکی هاوبەش لە نێوان وەزارەتەکەمان و دامەزراوەی شەهیدانی عێراقی بۆ جێبەجێکردنی یاساکە پێک دەهێندرێت“.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی تری قسه‌كانی دا راشی گه‌یاند”لێژنەیەک بۆ پێداچوونەوە بە لیستی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی پێکدەهێندرێت. جەختیشی لەوە کردەوە: ”مەبەستمان نییە مووچەی کەس ببڕین، بەڵام هەر کەسێک بەڵگەی هەیە کەسێک بە نایاسایی کراوەتە شەهید، با بۆمان بنێرێت، ئێمەش لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەین،لە کۆتاییشدا ئاماژەی بەوە کرد کە نزیکەی ١٠٠ هەزار کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی، نزیکەی ٤٠ ملیار دینار وەردەگرن و وەزارەتەکەشیان ١٤٣٠ فەرمانبەری هەیە”.