وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌یه‌ بگه‌رێته‌وه‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌باره‌ی دۆخی ناوچه‌كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاندووه‌”هەرێمی کوردستان بەفەرمی داوایکردووە بەهەمان میکانیزمی پێش داعش پێشمەرگە بگەڕێتەوە سنووری ناوچە جێناکۆکەکان و وەزارەتی پێشمەرگەش ئامادەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەغدا وەڵامی نەداوەتەوە و هەمان داواکاریمان داوەتە هاوپەیمانان”.

جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه‌” بەفەرمی داوایکردووە بەهەمان میکانیزمی پێش داعش پێشمەرگە بگەڕێتەوە سنووری ناوچە جێناکۆکەکان، ئەمریکاش دەڵێت، هێشتا داعش هەڕەشەیە لەسەر عێراق، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی داوای هاوکاریی لێکردوون بۆ رەوشی کەرکووک، بەڵام بەبێ پێکهێنانی ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، پێشمەرگە بەشداری هیچ ئۆپەراسیۆنێک لە کەرکووک ناکات.

ئەو داوایەی وەزارەتی پێشمەرگە ئاراستەی عێراقی کردووە، ئاراستەی هاوپەیمانانیشی کردووە، هەرچەندە دیارنییە جارێ وەڵامی هاوپەیمانان چی دەبێت، بەڵام گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش چەندجارێکە جەختدەکاتەوە داعش هێشتا وەک هەڕەشەیەک لەسەر عێراق ماوە، هێزە ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: “ئێمە ماوەیەکی زۆر گوتوومانە داعش وەک هەڕەشەیەکی جیدی ماوەتەوە، نەک بەتەنیا لە سووریا، بەڵکو لە عێراقیش. ئەوە شتێکە ماوەیەکی زۆرە ئێمە قسەمان لەبارەوە کردووە”.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت: “ئێمە بەردەوامدەبین لە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ ریشەکێشکردنی ئەو تیرۆریستانە، بۆ وەستاندنیان لە جووڵەکانیان، بەڵام ئەمە وەک کێشەیەک بەردەوام دەبێت و ئێمەش بەردەوامدەبین لەوەی کە چاوەکانمان لە نزیکەوە لەسەریان دەمێنێت، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ بەغدا چەند مانگێک به‌ر له‌ ئێستا سەرکەوتنی یەکجارەکی دژ بە داعش لە عێراق راگەیاندووە، بەڵام هێرشەکانی داعش لە چەند ناوچەیەک خەریکە روو لە زیادبوون دەکەن. یەکێک لەو ناوچانەی کە داعش بە بەردەوام جموجۆڵی تێدا هەیە باشووری کەرکووکە، بەتایبەتیش ناوچەکانی نزیک دوزخورماتوو.

Back to top button