بهرله ههڵبژاردن بزوتنهوهی گۆران موزایهدهی سیاسی دهست پێكرد
هێندەی نەماوە هەلبژرادنەکان بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەست پێبکات بەر لەوە وادەیەش کۆمەڵێک لە لایەنەکان دەستیان بە موزایەدەی سیاسی و بانگەشە بۆ هەڵبژاردن کردووە.
بزوتنەوەی گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێش بانگەشە لە لایەکی ترەوە دەستیان بە بانگەشەی هەڵبژاردن کردووەو دەستکەوتە دەستەجەمعیەکانی لایەنە سیاسیەکانی کورد لە بەغداد بۆ خۆیان دەبەن و بەچالاکی و هەڵوێستی خۆیان بە هاووڵاتیانی دەفرۆشنەوە.
نزیکەی ساڵێک لەمەو بەر لایەنە کوردیەکان چەند داواکاریەکیان خستە بەردەم پەرلەمانی عێراق لەناویاندا دەنگدان لەسەر گێرانەوەی زیندانیانی سیاسی هەرێم بۆسەر حکومەتی ناوەند، دوێنێ پەرلەمانی عێراق رەزامەندی لەسەر ئەو داواکاریەی لایەنە کوردیەکان دەربڕی گێڕانەوەی زیندانە سیسیەکانی بۆ سەر حكومەتی ناوەند دەرىڕی، بەڵام لەدوای بڵاوکرادنەوەی ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بزوتنەوەی گۆڕان دەستیان کرد بە بانگەشەو کارەکەیان بۆ خۆیان بردوهو خۆیان كردووه به خاوهنی پرۆژهی زیندانیانی سیاسی و هاوتاكردنی موچهی شههیدان و ئهنفالكراوان .