گروپی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌هه‌وڵی گۆرینی ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌راندان

 

هەر بەپێی زانیارییەکانی خواكوڕك ژمارەیەک لەو بەرپرس و لایەنگرانەی گرووپە خیانەتکارەکەی 16ی ئۆكتۆبه‌ری نێو یەکێتی لە شاری هەولێر و شارەکانی دیکە، بەهۆی ئەوەی كه‌وتوونه‌ته‌ به‌ر شاڵاوی ره‌خنه‌ی لایه‌نگرانیان ،له‌ ئێستادا وەک خۆپیشاندەر چوونەتە نێو خۆپیشاندانەکان و هه‌وڵی گۆرینی ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران ئه‌ده‌ن بۆ توندوتیژی و جێبه‌جێ كردنی مه‌هام و مه‌رامه‌ گڵاوه‌كانیان هاوكات میدیای چه‌واشه‌كاری گروپه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ریش هاوكاریان ده‌كات له‌ روماڵكردنی چه‌واشه‌كارانه‌ و گواستنه‌وه‌ی تۆمه‌تی سیاسی و تێكدانی سه‌قامگیری شاره‌كانی كوردستان .
هه‌رله‌ چوار چێوه‌ی ناڕه‌زایه‌تی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دژ به‌ سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه‌ گروپی 16ی ئۆكتۆبه‌رو بزوتنه‌وه‌ی گۆران و كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ به‌رنامه‌و بۆ مه‌هامی حیزبی وه‌ك چۆن شاری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و كۆیه‌و رانیه‌یان كردووه‌ته‌ وێرانه‌ ده‌یانه‌وێت به‌هه‌مان عه‌قڵیه‌تی تێكده‌رانه‌و ئاژاوه‌گێرانه‌ ئاسایش و ئارامی پایته‌ختی كوردستانیش له‌بار به‌رن و خۆپیشانده‌ران هان بده‌ن بۆ توندوتیژی .

به‌پێی زانیارییه‌كانی خواكورك ،ئێستا گروپی 16ی ئۆكتۆبه‌ر لایه‌نگران و ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتی سه‌ربه‌و باڵه‌ دژایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و به‌ كه‌سێكی بێ تواناو بێ هێزو هه‌ندێك جاریش به‌ جانتا هه‌ڵگر وه‌سفی ده‌كه‌ن .

Back to top button