سۆران سێوهكانی :ههموو ئهو مهلایانهی له خۆپیشاندانهكاندان حیزبین و ئاراستهی حیزبی پاڵیان پێوه دهنێت
سۆران سێوکانی، توێژەر لە بواری ئیسلامی سیاسی، ڕایگەیاند:” ھەموو ئەو مەلایانەی لە خۆپیشاندانەکان دان، حزبین، بۆ نموونە ئاشکرایە کە ”مەلا سامان“ لە چەمچەماڵ گۆڕانە، ھەروەھا ”سەلیم شوشکەیی“ کۆمەڵە و ھەموو ئەوانە ئاراستەیان حزبییە و حزبەکانیان پاڵیان پێوە دەنێن وەک واجیھەیەک بۆ ئەوەی ئەجێنداکانی خۆیان لەو کارانەدا جێگیر بکەن، ئەگەرنا مەلایەکی بێلایەن لەراستیدا کاری بە خۆپیشاندان نییە“.
ئهو توێژهرهی بواری ئیسلامی سیاسی ڕاشیگهیاند :”ئەو مەلایانە ”یان ئەجێندایەکی دیاریکراو جێبەجێ دەکەن، یان کۆنە قینی خۆیان بەسەر ئەم بابەتەدا ھەیە، یا ئیستغلالی دۆخەکە دەکەن بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوو، ئەگینا مامۆستای قوتابخانە خۆپیشاندان دەکات، حزب بۆ تەداخول دەکات؟، تەماشا دەکەین ھەموو ئەوانەی تەداخول دەکەن، لە ڕستیدا مەلای حزبین و بێلایەن نین، بۆیە خۆی لە خۆیدا پرسیار دەخاتە سەر ھەموو ئەو ھەوڵانە، بۆ نموونە سەلیم شوشکەیی لە پەرلەمانی عێراقدا من گوێم لێ نەبووە قسەیەک لەسەر خەڵکی کوردستان بکات، کەچی لێرە خۆپیشاندان بۆ پارە دەکات؟ باشە تۆ بۆ لە بەغدا خۆپیشاندانمان بۆ ناکەی؟ بۆ لە بەغدا شەڕ لەسەر قووتی خەڵک ناکەی؟ پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە کە ئیشی لەسەر شەقامە یا پەرلەمانی عێراق؟“.
سۆران سێوهكانی توێژهری بواری ئیسلامی سیاسی دهڵێت :” ”کابرا ھاتووە بۆ ئەوەی مووچەکەی باش بکرێ، کەسێکی دیکە دەڵێ بڕووخێ، ئاخر چی بڕووخێ؟ بۆ بڕووخێ؟ باشە تۆ ئەگەر خۆت بە دیموکراتی دەزانی، فەرموو بچۆ سەر سندووقی دەنگدان و بیڕووخێنە و پارتی و یەکێتی لابە و گۆڕان و لایەنێکی دیکە دانێ لەوانەی دیکە کە ھەیە، بۆیە لە وڵاتێک کە ھەڵبژاردن ھەبێ، پێویست ناکات لەسەر شەقامەوە بڕووخێ، بەلام بابەتەکە ئەجێندای دیکەیە. کۆمەڵێک ئەجێندای دەرەکی جێبەجێ دەکەن“.
له كۆتایی دا (سێوهكانی ) دهشڵێت :”هەمان ئەو کەسانەی لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ١٧ی شوباتدا ”لاسایی ئیخوانەکانی میسریان دەکردەوە“، ئێستا ”بەرائەتی خۆپیشاندانەکان کە داوای ڕەوای خەڵکە، ڕووخسارێکی ئایینی یان سیاسیی ناشیرینی پێ دەدەن، ئەوەش دەیخاتە ژێر پرسیارەوە“