مهحمود محهمهد: پارتی به نیاز بوو ههڵبژاردنهكانی كوردستان له مانگی نیسانی ئهمساڵ بهڕێوه بچێت
گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، ھەندێك لایەنی سیاسی دژی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی كوردستان بوون لە مانگی نیسانی ئەمساڵی 2018.
مەحموود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: “پارتی لەگەڵ ئەوەبوو مانگی نیسانی ئەمساڵ هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام هەندێك لایەن دژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە مانگی نیسانی ئەمساڵ بوون”.
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان راشیگەیاند: “بۆ دیاریکردنی کاتی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەنێوان بەشێك لەلایەنەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و لەماوەی داهاتوودا حکوومەتی هەرێمی کوردستان رۆژێك بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دیاریدەکات”.
شایهنی ئاماژه پێدانه پێشتر پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشنیازی ئەوەی كردبوو كە بهرله ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ھەڵبژاردنەكانی كوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام دوای چەندین كۆبوونەوە، لایەنەكانی دیكە قایل نەبوون بە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەكانیان لە مانگی نیسانی ئەمساڵ.