سه‌رۆكی ده‌زگای خیرخوازی بارزانی نه‌مر: له خزمه‌تكردنی ئاواره‌كانی عه‌فرین درێغی ناكه‌ین
مووسا ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی نه‌مر ڕایگه‌یاند: “ژماره‌یه‌ك له په‌نابه‌رانی عه‌فرین گه‌یشتوونه‌ته، هه‌رێمی كوردستان و رۆژ به رۆژ، ئه‌و ژماره‌یه‌ش به‌رزتر ده‌بێته‌وه و ده‌زگای خێرخوازی بارزانیش ئاماده‌كاری بۆ هاوكاریكردنی په‌نابه‌رانی عه‌فرین كردووه”.
سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی نه‌مر ڕاشیگه‌یاند:” دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ ھەموو لێقەوماوانە، بەتایبەتی خزمەتكردنی ئاوارە و لێقەوماوانی كورد بە ئەرك دەزانین، ئەوە ھاریكاری نییە، بەڵكو ئەركی سەرشانمانە ،ئاماری ئەو ئاوارانەی عەفرین كە ھاتوونەتە ھەرێمی كوردستان وەرگیراوە و ئەوەی پێمان بكرێت بۆ خزمەتكردنیان درێغی ناكەین، جگە لەوەی وەك دەزگای خێرخوازی بارزانی ھاوكاریان دەكەین، دەبینە پردێك لەنێوان ئەوان و رێكخراوەكانی دیكەی نێودەوڵەتی”.
هه‌روه‌ها ( مو‌سا ئه‌حمه‌د ) ده‌شڵێت :”پێش داگیركردنی عەفرین ھەوڵی زۆرماندا كە ھاوكارییەكانمان بگەیەنینە عەفرین،لای خۆشیه‌وه (مەسروور بارزانی) سەرپەرشتیاری دەزگای خێرخوازی بارزانی پێی باش و گونجاوبوو كە ھاوكارییەكانمان بگەیەنینە لێقەوماوانی عەفرین، بەڵام رێگە دوورە و بەھۆی گەمارۆی سەر شارەكە نەمانتوانی ئەوكات ھاوكارییەكانمان بگەیەنینە عەفرین، ئێستاش ھەموو ھەوڵێك دەدەین و ئەوەی لە دەستمان بێت بۆ ھاوكاریكردنی خەڵكی عەفرین دەیكەین”.
سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، ئاشكرای كرد: “ھاتنی ئاوارەكانی عەفرین بۆ ھەرێمی كوردستان بەردەوامە، بۆیە لە رۆژانی داھاتوودا ژمارەیان زیاتر دەبێت”.