دوو هاووڵاتی كوردی ئێزیدی له چنگی تیرۆریستانی داعش رزگاركران.
به‌رپرسی نووسینگه‌ی كاروباری رفێندراوانی ده‌ستی داعش باس له رزگاركردنی دوو كه‌سی دیكه‌ی ژێر ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌كات و رایدهگهێنێت.” كه تواندرا دوو هاووڵاتی تر ئازادبكرێن.”
له‌و باره‌وه، (حوسێن قائیدی) بەرپرسی کاروباری رفێندراوان لە دهۆك ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29/3/2018، رایگه‌یاند: توانراوه دوو كه‌سی خه‌ڵكی شنگال، كه له‌لایه‌ن رێكخراوی داعش رفێندرابوون رزگاربكرێن.
به گوێره‌ی وێبسایتی “شفق نیوز”، قائیدی له باره‌ی ناسنامه‌ی دوو رزگاركراوه‌كان رایگه‌یاندوه.” كه یه‌كێك له‌وان به‌ناوی (س) خه‌ڵكی گوندی كۆچۆیه و ته‌مه‌نی 19 ساڵه، ئه‌وی دیكه‌شیان ناوی (خ) و خه‌ڵكی گر عوزێره و 17 ساڵه، به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاری دیكه له باره‌ی ناسنامه‌یان بخاته‌ڕوو.
بەرپرسی کاروباری رفێندراوان ورده‌كاری زیاتری پرۆسه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه و ئاماژه‌ی به‌و شوێنه نه‌كردووه كه دوو كه‌سه‌كه‌ی تێدا ئازادكراوه.
ئه‌وه‌ی شیاوی گوتن بێت.” تا ئێستاش له پاش داگیركردنی شنگال له لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه به هه‌زاران هاووڵاتی سڤیلی بێ تاوان له لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه ده‌ستگیركران و بردران بۆ شوێنی نادیار به‌ڵام له‌و ساته‌وه تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم له هه‌وڵی به‌رده‌وامه و به هه‌زاران كه‌سی لی رزگار كردوون، هێشتاش پرۆسه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه.