شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری بەغدای پایتەختی عێراق دەکات.

وەزیری دارایی و ئابووری حكومهتی ههرێمی كوردستان، ریاگهیاند.” کە ئێستا شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە گفتوگۆ لەبارەی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2018، دەکات.”
لهو بارهوه، (رێباز حهملان) وەزیری دارایی و ئابووری حكومهتی ههرێمی كوردستان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە.” کە ئێستا هەرێمی کوردستان رۆژانە 300 تا 320 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە دەکات، کە نرخی نەوتی کوردستان 10 دۆلار لە نرخی جیهانی کەمترە.
وەزیری دارایی و ئابووری لەبارەی مووچە و کەمکردنەوەی پاشەکەوتی مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان، رایگەیاندوه.”كه حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دەستکاریکردنەوەی مووچە پشتی بەو داهاتە بەستووە، کە لە بەغداوە دەگاتە هەولێر.
ئهوهی شیاوی گوتن بێ.” رۆژی چوارشەممە 28/3/2018، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیران، رایگەیاند، کە بڕیاریان داوە رێژەی پاشەکەوتی مووچەی مووچەخۆران کەم بکەنەوە.