فستق چاره‌سه‌ری ده‌یان نه‌خۆشی شاراوه‌ ده‌كات كه‌ تا ئێستا نه‌تانزانیوه‌.

فستق یەکێکە لە چەره‌زاتە بەسوودەکان بۆ تەندروستی و چارەسەرە بۆ زۆر نەخۆشی، جگە لەوەی بۆ جوانی پێست و قژ سوودی هەیە و دەوڵەمەندە بە کالسیۆم و ڕیشاڵ و ئاسن و کانزا و ڤیتامین سی، کە سەرچاوەن بۆ بواری جوانکاری سروشتی.”

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئێم بی سی، فستق شەش سوودی زۆر گرنگ و تایبه‌تی هەیە کە بریتین لەمانەی خواره‌وه‌:-

1-فستق دەوڵەمەندە بە چەوری سوودبەخش، کە سوودێکی زۆری هەیە بۆ پاراستن و بریقەدارکرنی پێست و تەندروستی لەش.

2-خواردنی فستق ڕۆژانە، دەبێتە هۆی نەرمکردنی پێست و جوانکردنی، بەهۆی پێکهاتەی ڤیتامین و زەیتی سروشتیەوە.

3-فستق پێکهاتەی دژە ئۆکسانی تێدایە، کە دەبێتە هۆی دواخستنی چرچولۆچی و پیری.

4-خواردنی فستق ڕۆژانە، دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی جۆرەکانی نەخۆشی شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی پێست.

5-دەتوانیت کرێم لە فستق دروست بکەیت، بە تێکەڵکردنی 4-5 کەوچک فستەقی هاڕڕاو، 2 کەوچک زەیتی گوێزی هیندی، دواتر بیدە لە قژەکەت، بۆ ماوەی 20 خولەک، پاشان بیشۆ.

6-فستق دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی “بیوتین” هەر بۆیە خواردنی ڕۆژانە دەبێتە هۆی نەهێشتنی هەڵوەرینی قژەکەت.

Back to top button