گۆڕان له‌ناو په‌رله‌مان رێگری ده‌كات له‌ كۆتایی هێنان به‌ مووچه‌ی پاشه‌كه‌وت

پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا رایگه‌یاند، كۆتایی هێنان به‌ پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ به‌نده‌ به‌ تێپه‌راندنی پرۆژه‌ یاسایی چاكسازی حكومه‌ت كه‌ ئێستا له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان ماوه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی پارتی رایده‌گه‌ێنێت”گۆڕان لە جەستەی ناڕازیی یەکێتییەوە دروست بووە و ئێستاش “بەشێکیشە لە ئاڵۆزییەکانی ھەرێمی کوردستان”. ئەوەش ئاشکرا دەکات کە ئەو بزووتنەوەیە زۆرترین ژمارەی وەزیر و پلەی سەربازیی خانەنشینکراوی نایاسایی هەیە”.

ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی پارتی ( عه‌باس غه‌زالی) له‌باره‌ی پرۆژه‌ی یاسای چاكسازی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ ئێستا تێپه‌راندنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌مانایی كۆتایی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌یه‌، رایگه‌یاند”گۆڕان لە جەستەی ناڕازیی ناو یەکێتیی نیشتمانییەوە دروست بوو، تا نەوشیروان مستەفا لە ژیاندا بوو، ئەو حزبە ناوەندێکی ھەبوو، بەڵام ئێستا بەرەو پاشەکشە و دۆڕان ڕۆیشتوون، چ لە پارێزگای سلێمانی و لە حکوومەت، چ لە پەرلەمانی کوردستان یا وەزارەتەکان، سەرەڕای ئەوانەش لە بەغداش دژایەتیی قەوارەی ھەرێمی کوردستانیان کرد و داوایان لە عەبادی کرد کە مامەڵە لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نەکات و لەڕێگەی تایبەتەوە مووچە بۆ پارێزگاکان بنێرێت، گۆڕان بەشێکە لەم ئاڵۆزییانە و ئەوەی پێی دەڵێن گەندەڵی، ڕوونیشی کردەوە: “زۆرترین خانەنشینی ناشایستە وەزیری و پلە سەربازییەکان لەناو گۆڕان دان، ھەروەھا ئەو خەڵکەش کە بەرەو گۆڕان چوون، ھەستیان بەوە کرد کە ئەو سیستەمەی بۆی چوون، وا نەبوو، ھەروەک بەرھەم ساڵح لەناو جەرگەی یەکێتی و گۆڕانەوە جەماوەر دەردەھێنێت، شاسوار عەبدولواحیدیش بە ھەمان شێوە دەجووڵێتەوە، چونکە دەزانن ئەوان قەبارەیان نامێنێت”. ئەوەشی ئاشکرا کرد، ڕێکخەری پێشووی گۆڕان و ڕێکخەری گشتیی ئێستای بزووتنەوەکەش کە ”هیچ ڕۆژێک وەزیر نەبوون“، بە پلەی وەزیر و باڵاتریش خانەنشین کراون. دووپاتیشی کردەوە کە ئەو یەکێتییانەی خانەنشین کراون، گوتوویانە لەنێو یەکێتییەوە پشتگوێ خراون و چوونەتە نێو گۆڕانەوە.

عەباس غەزاڵی ئه‌وه‌شی خسته‌ روو”گۆران بەرەو داتەپینی جەماوەری ڕۆیشتوون، چونکە قسە و کردەوەکانیان وەک یەک نییە، تەنیا دەیانەوێت دژی دەسەڵاتی کوردی و لەناوبردنی کیانی کوردی ھەنگاو بنێن، ھەروەھا بیانوو دێننەوە و باوەڕیان بە خۆیان نییە، چونکە خۆیان لەناو گێژاوێکی ئاڵۆزدا دەبینن، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ””لە ١٧ی شوباتدا کە بەرھەم ساڵح سەرۆکوەزیران بوو، گۆڕان ئۆپۆزسیۆن بوو، چیان کرد؟، هەردوولا پێشتر یەکێتی بوون و دەیانەوێ خەڵک بەلاڕێدا ببەن، بەڵام خەڵکی ئێمە وشیار بوونەتەوە و ئەو کارانە ناکەن کە ئەوان دەیانەوێ، ھەر بۆیە ئەوان لە سندووقی دەنگدان دەترسن کە خەڵک لەو ڕێیەوە تۆڵەیان لێ بکاتەوە”.

Back to top button