چۆن ته‌ندروستی ددانه‌كانمان بپارێزین
خواكوڕك
پزیشكاین ته‌ندروستی له رێگه‌ی رێگریكردن له‌چه‌ند به‌كارهێنراوێكی رۆژانه هه‌وڵده‌ده‌ن وا له سه‌ردانیكه‌رانیان بكه‌ن ته‌ندروستی ددانه‌كانیان بپارێزن. له ئێستادا ئه‌و پزیشكانه ئامۆژگاری دور كه‌وتنه‌وه له شه‌ش هۆكاری خراپ بوونی ته‌ندروستی ددانه‌كانیان بڵاوكردۆته‌وه كه ئه‌مانه‌ن:
سەھۆڵ:
دەبێتە ھۆی کلۆربوون و کونبوونی ددانەکان، ھەروەھا زیان بە چینی مینای ددانەکان دەگەیەنێت، ئەو چینەی کە ددانەکان دەپارێزێت، دەبێتە ھۆی زوو لەناوچوونی ماددەی ناوەوەی ددان.
حەپی قورگئێشە:
ئەم حەپانە تەنھا تایبەت نین بە نەھێشتنی قورگئێشە، بەڵکو بە ھۆی ئەو ڕێژە زۆرەی شەکر کە تێیدایە ددانەکان زۆر زیانیان پێدەگات، بۆیە دەبێت دوای خواردنی ئەو جۆرە حەپانە یەکسەر ددانتان بشۆن.
خواردنی قەڵەم:
ھەندێک کەس خوودەگرن بەوەی ددان بنێن بە قەڵەمدا، ئەمە زۆر زیانی ھەیە و دەبێتە ھۆی درزبردن و شکانی ددان.
خواردنەوە گازییەکان:
خواردنەوە گازییەکان زۆر کاریگەری خراپیان ھەیە لەسەر چینی مینای ددان و لەناوی دەبەن، چونکە ڕێژەیەکی زۆر شەکریان تێدایە، دوای خواردنەوەی خواردنەوە گازییەکان یەکسەر ددانتان بشۆن.
شەربەتی میوە:
ڕێژەیەکی زۆر شەکری سروشتی یان گلوکۆزیان تێدایە، دوای خواردنەوەیان یەکسەر ددانتان بشۆن.