پارێزگاری هه‌ولێر داوایی لێبوردن له مامۆستایه‌كه ده‌كات
نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر له‌مه‌ر ئه‌و پێشه‌ڵكاریانه‌ی كه له‌ئه‌نجامی به‌ڵارێدا بردنی خۆپێشاندانی هه‌ولێر دروست بوو، مامۆستایه‌ك كه‌وته ژێر په‌لامار و هێرش، داوایی لێبوردنی به‌ناوی پارێزگاری هه‌ولێر له مامۆستاكه ده‌كات، رایدهگهێنێت” دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌ی ڤیدیۆیی په‌لاماردان و بێڕێزیكردنى دوو كه‌س به‌رامبه‌ر مامۆستایه‌كى هه‌ولێر له خۆپیشاندانه‌كانى رۆژانى رابردوو، پارێزگاری هه‌ولێر له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دا بوو و به ئه‌ركى خۆی زانیوه بچێته خزمه‌تى ئه‌و مامۆستایه و به‌ناوى پارێزگاى هه‌ولێر داواى لێبوردنى لێبكات”.
هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر هاتووه، كه ئه‌مرۆ 29ی 3ی 2018 بڵاو كراوه‌ته‌وه،ئەو مامۆستایە “بە لوتف و گه‌وره‌یی خۆی دوور له چاوى كامێرا و میدیاكان به یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌ى سەردانی دیوانى پارێزگا و پارێزگاری هه‌ولێریان كردووە”.
نه‌وزاد هادى، پارێزگاری هەولێر وێڕاى ئیدانه و سه‌ركۆنه‌كردنى تووندى ئه‌م ره‌فتاره ستایشى مامۆستاکەی کردووە و “به نموونه‌ى باڵاى كه‌سایه‌تییه‌كى په‌روه‌ردەكار و دڵسۆزى گه‌ل و نیشتیمان له قهڵەمی داوە كه شایانى رێزە”. به‌ڵێنى ئه‌وه‌شی پێداوە “هه‌موو رێكاره یاساییەکان له‌لایه‌ن ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان گیراوەتەبەر بۆ سزادانى ئه‌و دوو كه‌سە”.