سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كۆتایی بایكۆتی راگه‌یاندوو ” نابینه فاكته‌ری سزادانی خه‌ڵكی سته‌مدیده‌ی كوردستان
سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆتایی بایكۆتی له ده‌وامدا راگه‌یاندوو، رایگه‌یاند، كه نابینه فاكته‌ری سزادانی خه‌ڵكی سته‌مدیده‌ی ئه‌م گه‌ل و وه‌ك له به‌یاننامه‌كدا هاتووه”كارمه‌ندانى ته‌ندرووستى سه‌ربارى ئه‌و هه‌موو بار گرانى و نا ئارامیه ده‌روونیه‌ى تێدا ده‌گوزه‌ران به‌رده‌وام بوون له خزمه‌تى هاووڵاتیان و گه‌وره‌ترین فاكته‌رى وره به‌رزى هێزى پێشمه‌رگه بوو له شه‌ڕى دژ به تیرۆرستانى داعش هیچ پێ زانینێكیان به شایسته پێ نه‌بیندرا، له لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه له باش كردنى بارى بژێوى ژیانیان، به‌و بڕه پاره‌شه‌وه كه له لایه‌ن حكومه‌تى ناوه‌ندى فیدراڵه‌وه دابین كرا بۆ مووچه‌كانیان”.
له راگه‌یاندراوی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بایكۆتی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ( سه‌ندیكایی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی) دا هاتووه”پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم میكانیزمێكى درووست دیاريبكات بۆ گێڕانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى كارمه‌ندانى ته‌ندرووستى، له به‌شێكى ديكه‌ى به‌ياننامه‌كه‌دا داوايكردووه، “وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى جیاوازى نه‌كات له نێوان توێژه‌كانى ناوه‌ندى ته‌ندروستى له كاتى بوونى هه‌ر ئیمتیازێك كه له لایه‌ن حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌وه دابین ده‌كرێت”، وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ بوونى جياوازى له رابردوودا.
له كۆتايى به‌ياننامه‌كه‌دا سه‌نديكاكه داوايكردووه، بايكۆت بشكێنرێت و تێيدا هاتووه: “ئاوه‌دانى بخه‌نه‌وه ناوه‌نده تهندرووستیيهكان و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانتان. نه‌بنه فاكته‌رى سزادانى خه‌ڵكى سته‌مدیده‌ى ئه‌م گه‌له”، ئه‌م به‌یاننامه‌یه له‌كاتێكدایه كه چه‌ندین نه‌خۆش و حاڵه‌تی به‌په‌له‌ی تێكچوونی دۆخی هاوڵاتیان كه پێویستیان بۆ نه‌خۆشخانه هه‌بووه بوونه‌ته قوربانی بایكۆتی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پزیشكان كه بایكۆتی ده‌وامه‌كانیان كرد بۆ چاككردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه، به‌ڵام پاش كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رێژه‌یه‌كی باشی پاشه‌كه‌وتی مووچه سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند كه كۆتایی پاشه‌كه‌وت له‌كوردستاندا به پرۆژه‌ی یاسایی چاكسازی حكومه‌ت كۆتایی دێت، كه له‌په‌رله‌ماندا ماوه”.