به‌هۆی بایكۆتی نه‌خۆشخانه‌كان له‌كه‌لار كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا
پاش بایكۆتی نه‌خۆشخانه‌كان له كه‌لار كه ته‌واوی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پزیشك بایكۆتیان كردووه، هاوڵاتیه‌ك له‌به‌ر نه‌بوونی كارمەند لە نەخۆشخانەكانی كەلار و وەرنەگرتنی چارەسەر، گیانی لەدەست دا”.
رۆژنامه‌نووسێكی هاورێی قوربانیه‌كه به‌ناوی (محه‌مه‌د حوسێن) له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فیسبووك، پۆستێكی له‌سه‌ر قوربانیه‌كه كردووه و رایگه‌یاندووه”لەبەر نەبوونی نەخۆشخانە (حازم) لە كەلار مرد، حازم باوكی چوار كچ بوو، رۆژانە كاری میوەفرۆشی دەكرد، زەختی خوێنی بەرز بوەوەوە، بەڵام هەموو نەخۆشخانەكانی كەلار بەهۆی خۆپیشاندان و بایكۆتەوە داخرابوون، هیچ دكتۆرێك نەبوو چارەسەری ئەو پیاوە ماندووە بكات، ناچار كەسوكارەكەی دەیبەن بۆ خانەقین تا چارەسەر وەربگرێت، بەڵام بەداخەوە لە رێگادا گیانی سپارد، ئەو رۆژنامەنووسە ئەوەشی ئاشكرا كردووە: “نزیكەی دوو ساڵ لە تەمەنی هەرزەكاری بە كاری میوەفرۆشییەوە لەگەڵ حازمدا بەسەر بردووە لە گرانییەكەی ساڵانی نەتەوەكاندا لە بەیانییەوە تا درەنگانی ئێواران كاریان كردووە تا 3-4 كیلۆ ئارد و شەكر و چا بۆ ماڵ بكڕن”.
شایانی باسه ئه‌مه چه‌نده‌مین قوربانیه كه به‌هۆی بایكۆتی نه‌خۆشخانه‌كان گیانی له‌ده‌ست ده‌دات و كارمه‌ندان و پزیسكان ئاماده نه‌بوونه چاره‌سه‌ری بۆ بكه‌ن به‌تایبه‌تی له سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان و پارێزگایی هه‌له‌بجه”.