چۆن بزانین كه‌سێك كه‌سێك دڵه‌ڕاوكێی هه‌یه‌ یاخود ژیانی له‌ ژێر فشاری ده‌روونیدایه‌.؟

زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆر جار فشاری ده‌روونیان له‌سه‌ره‌، یاخود به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هۆكارێك هه‌بێ هه‌ست به‌ نائارمی ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ بناسیته‌وه‌. نۆ نیشانه‌ هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ بیزانیت.”

ئه‌و نۆ نیشانه‌ بریتین له‌:-

١- ئەو کەسە ھەمیشە ھەستدەکات کە لاشەی ژان دەکات بێ ئەوەی ھیچ ھۆکارێکیش ھەبێت.
٢- ئاسودە نیە لەگەڵ خەو، واتە دەشخەوێت بەڵام وا ئەزانێت کە نەخەوتووە.
٣- کێشی لەشی زیادو کەم دەکات واتە ماوەیەک کێشی کەم دەکات پاش ماوەیەکی تر ھەستدەکات کێشی زیادی کردووە.
٤- توانای ڕاگرتنی بیرکردنەوەکانی نیە سەبارەت بە ئیشێ یاخود سەبارەت بە کێشەکانی.
٥- ناتوانێت بە ئاسودەیی دابنیشێت و ئۆقرە بگرێت، ھەمیشە وەکو ئەوە وایە کە شتێکی بزرکردبێت.
٦- سەبرو تەحەمولی بەرانبەر بە دەوروبەر کەم دەبێتەوە.
٧- میزاجی کەسەکە زوو زوو ئاڵوگۆڕ دەکات تاوێ کەیف خۆشە تاوێکی تر بە پێچەوانەوە.
٨- قژی ھەڵدەوەرێت.
٩- حەزو خولیای سێکسی نامێنێت یاخود کەم دەبێت.

Back to top button