كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق هۆشداری ده‌دات.
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق،له باره‌ی كارتی ده‌نگدان و مامه‌ڵه كردن به‌و كارته‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی چوار خاڵی له باره‌ی كارتی ئه‌لیكترۆنیی ده‌نگدان بڵاو كرده‌وه.”
به پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، كارتی ده‌نگدان، یه‌كێكه له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و له پێناو پارێزگاری له سه‌لامه‌تیی هه‌ڵبژاردن و به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه به پاك و بێگه‌ردی، ده‌بێت كارتی ده‌نگدان بگاته ده‌ست هه‌موو ده‌نگده‌ران و به شێوه‌یه‌كی یاسایی و ئاسایی له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كانی خۆیانه‌وه به كار بهێنرێت و نه‌درێته ده‌ست هیچ كه‌س و لایه‌نێك.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئاماژه به‌و چوار خاڵه‌ی خواره‌وه كراوه:
1- لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له هه‌ر پاڵێوراو، حزب یان هاوپه‌یمانێتییه‌كی سیاسی، ئه‌گه‌ر هاتوو به به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه سه‌لمێنرا، كارتی ده‌نگدانی نایاسایی پێیه و به رێگه‌ی نایاسایی ده‌ستیكه‌وتووه، هاوكات ده‌درێته دادگا بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ری بگیرێته‌به‌ر.
2- سزادانی هه‌موو ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كۆمیسیۆنی باڵا، له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی بنكه‌كانی تۆماركردن له ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان و وێستگه‌كان به ده‌ركردنیان له كاره‌كه، ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا هاوكاری لایه‌نێكی كردووه بۆ گه‌یشتن به كارتی ده‌نگدان، به شێوه‌یه‌كی نایاسایی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌درێته دادگا.
3- ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی له فرۆشتنی كارتی ئه‌لیكترۆنیی ده‌نگدان تێوه‌گلاون، ده‌درێنه دادگا و رێكاری یاسایی پێویست له دژیان ده‌گیرێته‌به‌ر و سزا ده‌درێن.
4- هه‌ر كه‌سێك جگه له كارتی ئه‌لیكترۆنیی ده‌نگدانی خۆی، هه‌ر كارتێكی دیكه‌ی ده‌نگدانی كه‌سانی دیكه‌ی پێ بێت له رۆژی ده‌نگدان، ده‌درێته لایه‌نه ئه‌منییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی راده‌ستی دادگای بكه‌ن و به گوێره‌ی یاسا سزا بدریت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمیسیۆن، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، به هه‌موو هێز و توانایه‌كی خۆی كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردن و رێكاره‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد بكه‌ن.
بڕیاری 12/5/2018، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجام بدرێت، كه نزیكه‌ی 4 هه‌زار كه‌س له چوارچێوه‌ی حزب و لیست و قه‌واره‌ی سیاسی خۆیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی 329 كورسی پاڵاوتووه.