خشته‌ی مووچه‌ به‌ سیسته‌می نـــــــوێ راگه‌یاندرا

ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌ریمی كوردستان، سیسته‌می نوێی پاشەکەوتی مووچەی پەسەند کرد و موچەی مانگی 12 بەم سیسته‌مە نوێیە دابەش دەکرێت كه‌ بڕیاری لێدراوه‌.”

پاش ئه‌وه‌ی له‌ رۆژی 28ی 3ی 2018، بە بڕیاری سه‌رۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی)   سیسته‌می پێشووی پاشەكەوت هەڵوەشێنرایەوەو سیسته‌می نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی پەسەند كرد، و بەپێی سیسته‌مە نوێیەكە، تاوەكو 400هەزار دینار هیچ پاشەكەوتێك لە مووچە ناكرێت، رێژەی پاشەكەوتیش لەنێوان (10% بۆ 30%)دایە”.

ئه‌مه‌ی خوارەوەش بڕی لێبڕینە لە موچەی 400هەزار بەرەو سەر:-

– 400 بۆ 499 هەزار دینار بڕی 10% لەموچەكەیان پاشەكەوت دەكرێت.

– 500 بۆ 599 هەزار دینار بڕی 15% لەموچەكەیان پاشەكەوت دەكرێت.

– 600 بۆ 699 هەزار دینار رێژەی 16% لەموچەكەیان پاشەكەوت دەكرێت.

– 700 بۆ 799 هەزار دینار رێژەی 17% لەموچەكەیان پاشەكەوت دەكرێت.

– 800 بۆ 899 هەزار دینار رێژەی 18% لەموچەكەیان پاشەكەوت دەكرێت.

– 900 بۆ 999 دینار رێژەی 20% لەموچەكانیان پاشەكەوت دەكرێت.

– یەك ملیۆن بۆ یەك ملیۆن 499 هەزار دینار رێژەی 23% لەموچەكەیان پاشەكەوت دەكرێت.

– یەك ملیۆن و 500 هەزار بۆ یەک ملیۆن و 999 هەزار دینار رێژەی 25% لەموچەكانیان پاشەكەوت دەكرێت.

– 2 ملیۆن بۆ 3 ملیۆن دینار رێژەی 30% لەموچەكانیان پاشەكەوت دەكرێت.

هەر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌رده‌ست كه‌وتوون و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمیش دووپاتی كرده‌وه‌.”كه‌ كەسوكاری شەهیدان و زیندانی سیاسی و خانەنشینان لەمەودا هەموو مانگێك موچە وەردەگرن، بەبێ ئەوەی پاشەكەوت لەموچەكەیان بكرێت.

 

Back to top button