وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ مامۆستایانی ئاینی: گوتاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بكه‌ن به‌ گوتاری ده‌ستخۆشی.

لیژنەی بۆردی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی له‌ راگه‌یاندراوێكدا داوا لە مامۆستایانی ئاینی دەکات.” كه‌ ئه‌مرۆ  هه‌نیی لە گوتاری هەینیدا دەستخۆشی و پاڵپشتی لە حکومەتی هەرێم بکەن بۆ كاره‌كانی.”

له‌و باره‌وه‌، ماڵپەری فەرمی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بڵاویکردۆتەوە و ئاماژە بەوە کردوه‌.” كه‌ وێڕای پشتیوانی بۆ داوا ڕەواکانی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی ھەرێم، داوادەکەین لە پەراوێزی تەوەرەکانی گوتاری ھەینی ئەم ھەفتەیە دەستخۆشی و پاڵپشتی لە حکومەتی ھەرێم بکەن چونکە بەدەم داواکارییەکانی فەرمانبەرانەوە هاتوون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش باسكراوه‌.” كه‌ حکومەتی هەرێم بەپیر داوا ڕەواکانی مووچەخۆران ھاتن و ڕێژەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی کەمکردەوە، داواش لە حکومەتی ھەرێم بکرێ کە پاشەکەوتی مووچە بە یەکجاری نەمێنێ و کۆتایی بێت.

Back to top button