توركیا هه‌ره‌شه له فه‌ره‌نسا ده‌كات له‌باره‌ی یه‌په‌گه
ئاژانسى هه‌واڵی (ئه‌نادۆڵ)ى توركیا له‌زاری به‌كر بۆزداغ گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا رای گه‌ياندووه: “ئه‌وانه‌ی له‌جێی دۆستایه‌تیی توركیا، دۆستایه‌تیی رێكخراوی تیرۆریستی هه‌ڵده‌بژێرن، ئه‌وانه‌ی له‌جێی هه‌ماهه‌نگی و هاوخه‌میی توركیا، هه‌ماهه‌نگی و هاوخه‌میی رێكخراوی تیرۆریستی ده‌كه‌ن، له كۆتاییدا دۆسته‌كانیان له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندا پێكه‌وه له‌ده‌ست ده‌ده‌ن”.
بۆزداغ ئه‌وه‌شى گوتووه: “ئەگەر بێت و لەسەر مێزێک دانوستان و هاوکاری ئەو رێکخراوانە بکەن، کە تورکیايان کردووەتە ئامانج، ئەوە چاوەڕوانی ئەوە بن کە تورکیا مامەڵەی هاوشێوەیان لەگەڵدا بکات. هیوادارین فەرەنسا بەبێ رەچاوکردنی ئەم راستییە هەنگاو نەنێت، ئه‌م لێدوانه‌ى گوته‌بێژى حكومه‌تى توركيا دواى ئه‌وه دێت، كه سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركياش رهتي كرده‌وه رازى بێت سوپاى فه‌ره‌نسا روو بكاته منبج، كه توركيا داواى چۆڵكردنى له يه‌په‌گه ده‌كات، هاوکات ئيبراهيم كالن، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا، لەمبارەوە رای گه‌ياند، “ئه‌نقه‌ره لێدوانى ماكرۆن بۆ جێگيركردنى هێزى فه‌ره‌نسى له منبج ره‌تده‌كاته‌وه، گوتيشى: “هه‌وڵه‌كانى ماكرۆن بۆ نێوه‌ندگيرى له نێوان هه‌سه‌ده و توركيا ره‌ت دهكهينهوه، ئه‌وه‌شى گوت: “پێويسته ئه‌و وڵاتانه‌ى وه‌ك دۆست له لايه‌ن توركياوه په‌سند كراون، روانگه‌ى خۆيان بۆ تيرۆر بگۆڕن، ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ى توركيا، دواى ئه‌وه دێن، كه سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا ئيمانوێل ماكرۆن راي گه‌ياند، سوپاى وڵاته‌كه‌ى ره‌وانه‌ى منبج ده‌كات.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى (فرانس پرێس)، بڵاوي كرده‌وه، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا دوێنێ پێنجشه‌ممه پێشوازي كردووه له شاندێكى نوێنه‌رانى كورد و عه‌ره‌ب، كۆشكى ئيليزێ له‌و باره‌يه‌وه، رايگه‌ياند، ماكرۆن پێشنيازى نێوه‌ندگيرى نێوان توركيا و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده)ى كردووه، هه‌ر به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ى سهرۆكايهتیى فه‌ره‌نسا، ماكرۆن، پشتيوانیى وڵاته‌كه‌ى بۆ سه‌قامگيرى له باكوورى سووريا دووپات كردووه‌ته‌وه، ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى فه‌ره‌نسا دواى ئه‌وه دێت، كه سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى له 18ى ئازار/ مارسى 2018، دواى 58 رۆژ له به‌رگریى هێزه كوردييه‌كان، توانيان شارى عه‌فرين داگير بكه‌ن و به‌و هۆيه‌وه هه‌زاران هاووڵاتى ده‌ربه‌ده‌ر بوون و شاره‌كه‌ش رووبه‌ڕووى شه‌پۆلێكى تاڵانكارى و وێرانكردن بوويه‌وه.
هاوكات، شه‌وى رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ، له وتارێكدا رايگه‌ياند، له سووريا ده‌كشێينه‌وه و با وڵاته‌كانى ديكه چاره‌سه‌رى كێشه‌ى سووريا بكه‌ن, پشتيوانييه‌كانى فه‌ره‌نسا له هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) له كاتێكدايه توركيا به نيازه ئه‌و هێزانه له رۆژئاواى فورات نه‌هێڵێت و سوپاى وڵاته‌كه‌ى له‌شكركێشى بكاته سه‌ر منبج.