پارتی له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا پرۆژه یاسایی چاكسازی له په‌رله‌مان هه‌مووار ده‌كه‌ینه‌وه، كۆتایی به پاشه‌كه‌وتی مووچه ده‌هێنین
شوان شیخ ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی‌ی په‌رله‌مانی كوردستان گوتی، بڕیاره له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ساز بكات و تێیدا پرۆژه‌ی چاكسازی له بواری مووچه و خانه‌نشینی هه‌موار بكرێته‌وه، چونكه به هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه پاره‌یه‌كی باش بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له ماوه‌ی ڕابردوودا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆژه‌یه‌كی چاكسازیی له بواری مووچه و خانه‌نشینی بۆ په‌رله‌مان نارد و دواتریش په‌سه‌ند كرا، به‌ڵام به هۆی كاردانه‌وه له‌باره‌ی پڕۆژهكەوە كه له مادده‌ی سێ باسی مووچه‌ی په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت، پڕۆژه‌كه بۆ په‌رله‌مان ڕه‌وانه كرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موار بكرێته‌وه و به پێی گوته‌ی شاره‌زایانی ئابووری به جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه نزیكه‌ی 100 ملیار دینار بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌مه‌ش ده‌توانێ مووچه بەبێ پاشه‌كه‌وت دابین بكات.
ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، شوان شێخ ئه‌حمه‌د، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی راگه‌یاندووه”بڕیاره دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی شاندی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له ده‌ره‌وه به زووترین كات پەرلەمان كۆ بیته‌وه و تێیدا پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له بواری مووچه و خانه‌نشینی هه‌موار ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە.”
شوان شێخ ئه‌حمه‌د گوتیشی: “ڕه‌نگه له هه‌مواركردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاساكه‌دا ده‌ستكاریی چه‌ند مادده‌یه‌كی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه بكه‌ن، له‌وانه مادده‌ی ٣، كه باسی مووچه‌ی پله تایبه‌تەکان و په‌رله‌مانتاران ده‌كات، چونكه به په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه پاره‌یه‌كی باش بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.”