رێبوار تاڵهبانی دژی پارێزگاری سهپاوی دواخیانهتی 16 ئۆكتۆبهری كهركووك هاته سهر خهت
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لهبارهی پێشهڵكاریهكانی پارێزگاری سهپاوی كهركووك دهلێـ” راکان جبووری، پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت بە هەوڵی رووخاندنی خانووە زێدەڕۆییەکانی کورد، دەیەوێ دەنگی عەرەب بۆ خۆی کۆبکاتەوە، ئاماژەی بە بڕیارەکەی راکان سەعید جبووری کرد، کە بۆ رووخاندنی خانووی گەڕەکە زێدەڕۆکانی کەرکووک داویەتی.
رێبوار تاڵەبانی گوتیشی “راکان سەعید لە بڕیاردان پەلەدەکات، ئەوەش بۆ دژایەتی کورد و کۆکردنەوەی دەنگە لەنێو عەرەب، بەڵام ئەوەی بۆ ناچێتەسەر، پەرلەمانی عێراقیش نەیتوانیووە زێدەڕۆیی چارەسەربکات، چونکە زێدەڕۆیی لە هەموو عێراق هەیە نەک تەنیا کەرکووک، لە کەرکووکیش لە هەموو گەڕەکەکان هەیە نەک تەنیا کوردنشینەکان، دەشڵێت “ئەو ناوچە و گەڕەکانە لە گەڕەکە کۆنەکانی دیکەی کەرکووک گەورەترن و خەڵکیان تێدایە وەک؛ مەکتەب خالید، فەیلەق و پەنجاعەلی. جگە لەوەش لە گەڕەکە عەرەب و تورکمانیشینەکانیش وەک؛ حەویجە، ریاز، زاب و تازە زێدەڕۆیی هەیە، بۆیە ئەگەر راستبکات دەبێ بە یەکسانی مامەڵە بکات”.
راکان سەعید، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک بە نووسراوێکی فەرمی کە لە 27ی ئەم مانگە دەرچووە، فەرمانیکردووە بە پیکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لە هێزە ئەمنییەکان بۆ رووخاندنی گەڕەک و خانووە زێدەڕۆکانی کەرکووک، هەرچەندە لە فەرمانەکەدا ناوی هیچ گەڕەک و ناوچەیەک نەهێنراوە، بەڵام پێکهاتەی کورد لە شارەکە دەڵێن، مەبەست لەدەرکردنی بڕیارەکە تەنیا گەڕەکە کوردنشینەکانە کە لەدوای پرۆسەی رووخانی سەددام حوسێنەوە دروستکراون،محەممەد کەمال، سەرۆکی لیستی برایەتی لەئەنجوومەی پارێزگای کەرکووک لهو بارهیهوه رایگهیاند، مەترسی هەیە کە بڕیارەکە بۆ رووخاندنی گەڕەکەکانی پەنجا عەلی، فەیلەق و مەعەسکەر خالید بێت، کە هەر سێکیان گەڕەکی گەورەی کەرکووکن و کوردنشینن.