بارزانی و ده‌میرتاش جارێكتر كۆبوونه‌وه‌

خواكوڕك

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی هەدەپە و شاندێكی پارتەكەی رۆژی چوارشەممە 22-9-2016 گەیشتنە شاری هەولێر، و لە یەكەم وێستگەی سەردانەكەیاندا لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە، پاشان سەردانی سەرجەم لایەنەكانی بەشدار لە حكومەت و پەرلەمانی كوردستانیان كرد.

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 25-9-2016جارێكیتر ده‌میرتاش و شانده‌ یاوه‌ره‌كه‌ی له‌ پیرمام سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمیان كردن بۆ كۆتایی هێنان به‌ گه‌شته‌ سیاسیه‌كه‌ی خۆی.

له‌سه‌ردانه‌كه‌یه‌ندا شاندی HDP سه‌ردانی چه‌ندین كه‌سایه‌تی و لایه‌نی سیاسی هه‌رێمیان كرد له‌وانه‌: بەرهەم ساڵح، جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتی نیشتمانیی كوردستانی، مەكتەبی سیاسی پارتی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركووك، مام جەلال، سكرتێری گشتیی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی، مەكتەبی سیاسی یەكێتی، بزووتنەوەی گۆڕان، یوسف محەممەد، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان.

Back to top button