به‌هۆی خیانه‌ته‌وه‌ سه‌ركه‌وت شه‌مس وازهێنانی خۆی له‌ نه‌وه‌ی نوێ ڕاگه‌یاند

 

سەرکەوت شەمس بەرپرسی سەرچاوە مرۆییەکانی نەوەی نوێ واز دەهێنێت و هۆکارەکەشی بۆ خیانەتکردن دەگەڕێنێتەوە.

شاسوار عەبدولواحید و چەند کەسێک لە ئەندامانی لیستی نەوەی نوێ ڕۆژی ١٧ی ئازاری ٢٠١٨، سەردانی قەزای چەمچەماڵ دەکەن بە مەبەستی ئەنجامدانی سیمینارێک بۆ هاووڵاتیانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ.

به‌ڵام لەکاتێ سەردانەکەیاندا شاسوار عبدالولحید و تیمی نەوەی نوێ لەلایەن چەند کەسێکەوە به‌ردباران ده‌كرێن بەهۆیەوە زیان بە ئوتومێلەکانیان دەگەیەنن، یه‌كێك له‌و کەسانەی زیانی بەر ئوتومبێلەکەی کەوتووە (سەرکەوت شەمس) بەرپرسی سەرچاوەمرۆییەکانی نەوەی نوێیە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ماڵپه‌ری (خواكوڕك) کەوتووە، شاسوار عەبدولواحید دوای رووداوەکان بەڵێنی چاک کردنەوەی ئۆتۆمبێلەکە بە (سەرکەوت شەمس) دەدات، بەڵام بەڵینەکەی بێ هۆ نەبووەو بەڵکو هۆکارێکی خۆی لە پشتەوە بووە.

شاسوار عبدالواحید پێی وا بووە سەرکەوت شەمسەدین کە بەرپرسی سەرچاوە مرۆییەکانی نەوەی نوێیە خیانەتی لێدەکات بۆیە دەیەوێت لەڕێگای چاککردنەوەی ئوتومبێلەکەیەوە بیخاتە ژێر چاودێریەوە، بۆ ئەو مەبەستەش کەسێکی متمانە پێکراوی خۆی ڕاده‌سپێرێت بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئوتۆمبێله‌كه‌ی (سه‌ركه‌وت شه‌مس ) و داوایشی لێدەکات ڕیکۆردەری دەنگ لەناو ئۆتۆمبێلەکەی سەرکەوت شەمسەدین جێگیر بکات. بەڵام پاش زانینی ئەم هەوڵەی شاسوار عبدولواحید ئاشکرا دەبێت و بەو هۆیەشەوە سەرکەوت شەمسەدین بڕیاری واز هێنان لە لیستی نەوەی نوێ دەدات.

Back to top button