سوده‌كانی گوێگرتن له‌ موزیك له‌ كاتی وه‌رزشكردندا چیه‌ و بۆچی گرنگه‌.؟

ئەو کەسانەی لە کاتی وەرزشکردندا گوێ لە میوزیک دەگرن کەمتر هەست بە ماندوویەتی دەکەن و دڵخۆشترن.

ماڵپەڕی ” besthealthmag” ئاماژە بە چەند سوودێکی گوێگرتن لە میوزیک دەکات لە کاتی ئەنجامدانی وەرزشدا. بەگوێرەی ماڵپەرەکە ئەو کەسانەی لە کاتی وەرزشکردندا گوێ لە میوزیک دەگرن کەمتر هەست بە ماندوویەتی دەکەن و زیاتر مێشیکیان ئارام دەبێت.

ماڵپەرەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە بە گوێرەی هێواشی و خێرای میوزیکەکە توانات بۆ کردنی وەرزش دەگۆڕێت و پێویستە ئەو میوزیکەی گوێی لێدەگریت لە کاتی وەرزشکردندا مام ناوەند بێت.

لەبەرئەوەی گوێ گرتن لە میوزیک لە کاتی وەرزشکردندا وا دەکات دڵخۆش بیت و بیر لە داهاتوو بکەیتەوە و ڕابردوو لە بیر بکەیت.

لە کاتی بوونی ئازاری ماسولکەکان گوێگرتن لە میوزیک یەکێکە لەو چارەسەرانەی وادەکات ئازارەکەت لە یاد بکەیت.

Back to top button