حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌ردانی توركیا ده‌كات.
له باره‌ی چوونی رۆحانی بۆ توركیا، باڵیۆزی ئێران لە توركیا ڕایگەیاند.” كه سەرۆكی وڵاتەكەیی و وەزیری دەرەوەی سەردانی ئەنقەرە دەكەن و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی توركیا كۆده‌بنه‌وه.”
له‌و باره‌وه، باڵیۆزی ئێران لە توركیا دووپاتی كردۆتەوە كە (حەسەن ڕۆحانی) و (موحەمەد جەواد زەریف) ئەم هەفتەیە سەردانی توركیا دەكەن و له‌گه‌ڵ (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان) سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆده‌بنه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا گه‌نگه‌شه ده‌كه‌ن.”
(موحەمەد ئیبراهیم تاهریان فەرد) لە دیداری (ئێمیت كیلەر) سەرۆكی ژووری بازرگانی ئێران و توركیا ئەم هەواڵەی ڕاگەیاندو وتی: پەیوەندییەكانی ئێران و توركیا بە تایبەت لە ڕووی ئابوورییەوە گەشەی زۆر باشی كردووە.
هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست،میدیاكانی توركیا پێشتر ڕایانگەیاند بوو.” كە سەرۆك كۆماری ئێران و وەزیری دەرەوەی بە مەبەستی بەشداری كردن لە كۆبوونەوەی سوریا سەردانی ئەنقەرە دەكەن.
شایانی باسە كە سێ وڵاتی ڕووسیا، ئێران و توركیا ماوەی ساڵێكە كۆبوونەوەی هاوبەش سەبارەت بە سوریا بەڕێوە دەبەن و ئه‌م سه‌ردانه‌ی رۆحانی بۆ توركا زۆر خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كریت به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی ترامپ بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكای له سوریا دا.