سوده‌كانی گه‌ڵامێو بزانه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆكاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌یان نه‌خۆشی مه‌ترسیدار.

گه‌ڵامێو بە تامە خۆشەکەی ناسراوە، لەگەڵ ئەو تامە خۆشەش کە ھەیەتی دەوڵەمەندە بە کۆمەڵێک کانزا و ڤیتامینی جیاواز ھەروەھا مەنگەنیز و ڕیشاڵ و کالیسیۆم.

گەڵامێو کە زیاتر بە یاپڕاخی گەڵامێو لای خۆمان بەناوبانگە گرنگی زۆر بە خواردنی دەدرێت بەتایبەتیش لە وەرزی بەھار و گەشت و سەیراندا، خواردنی ئەم کۆمەڵە سودە بە مرۆڤ دەگەیەنێت:

١-مەترسی توشبوونی مرۆڤ بە ھەوکردن کەمدەکاتەوە. ئۆمێگا (٣) و تایبەتمەندی دژە ئۆکسانی تێدایە،ئەمەش وادەکات توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ھەوکردنانەی ھەبێت کە لەش دووچاریان دەبێت نموونە ھەوکردنی جومگە(Arthritis)،ھەوکردنی لەوزەتێن (Tonsillitis).

٢-یارمەتیدەرە لە زاڵبوون بەسەر ڕێژەی گلوکۆز لە خوێندا.

٣-سیستمی ھەرس باشتردەکات. ڕێژەیەکی باش لە ڕیشاڵی تێدایە بەم ھۆیەشەوە گەڵامێو یارمەتی باشکردنی سیستمی ھەرس دەدات،لەپاڵ ئەم کارەشی یارمەتی ھەڵمژینی خۆراک دەدات و ڕێگری لە تێکچونی کرداری ھەرس بە ھۆکاری جیاواز دەگرێت.

٤-مەترسی توشبوون بە قەبزی کەمدەکاتەوە. ئەم سودەی گەڵامێویش دەگەڕێتەوە بۆ گرنگی ڕیشاڵی خۆراکی لە گەڵامێودا،یارمەتی ھەرسکردنی خۆراک بەشێوەیەکی باش و مەترسی کەمکردنەوەی قەبزیش دەدات.

٥-ڕێگری دەکات لە توشبوونی مرۆڤ بە کەمخوێنی. گەڵامێو ئاسنی تێدایە بەرەنگاری ھەروەھا مەترسی توشبوونیش بە کەمخوێنی لە مرۆڤدا کەمدەکاتەوە،لەگەڵ بوونی ڤیتامین”C” لە گەڵامێودا کە یارمەتی ھەڵمژینی ئاسن بە شێوەیەکی زۆر ئاسان دەدات.

٦-کۆئەندامی بەرگری بەھێزدەکات. ڤیتامین”C” بە یەکێک لە ڤیتامینە ھەرە بەسودەکانی کۆئەندامی بەرگری دادەندرێت لەبەر دەوڵەمەندی گەڵامێویش بەم ڤیتامینە خواردنی یارمەتی چالاکردنی کۆئەندامی بەرگری و بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆس و بەکتریایەش دەبێتەوە کە ھێرش دەکەنە سەر لەشی مرۆڤ.

٧-ڕێگری لە دەرکەوتنی زیپکەی دەمووچاو و شێرپەنجەش لە مرۆڤدا دەکات. ڤیتامین”C” بە تەنھا نابێتەھۆی چالاکردنی کۆئەندامی بەرگری بەڵکوو پارێزگاری لە پێستی مرۆڤ لە دەرکەوتنی زیپکە دەگرێت ھەروەھا وەک دژە ئۆکسانێکیش کاردەکات لە ڕێگری کردن لە توشکردنی مرۆڤ بە شێرپەنجە.

٨-پارێزگاری لە تەندروستی جومگەکان دەکات. گەڵامێو سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە مەنگەنیز،مەنگەنیز یەکێکە لە کانزا گرنگەکان کە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پارێزگاریکردن لە تەندروستی جومگەکانی مرۆڤ.

٩-پارێزگاری لە تەندروستی ددان دەکات و بەھێزیشی دەکات. بەتەنھا پارێزگاری لە تەندروستی ئێسک ناکات بەڵکو دادەندرێت بە یەکێک لە ڕەگەزە گرنگەکانی پێکھاتنی ددان و پارێزگاری لە تەندروستیشی دەکات

١٠-ئەمانەش چەند سودێکی دیکەی گرنگی گەڵامێون. -پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات. -بەشداری لە پێکھێنانی کۆلاجین و ڕێگری دەکات لە زوو دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری لە مرۆڤدا ھەروەھا پارێزگاری لە تەندروستی چاوەکان و کۆئەندامی دەماریش دەکات.

Back to top button