به‌غدا له‌رێگه‌ی پرۆژه‌یه‌كه‌وه هه‌وڵده‌دات شاره‌كانی هه‌رێم لێكدابڕێت
خواكوڕك
دوێنی شه‌ممه 24/9/2016 په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی به پرۆژه‌یاسایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌برد، چاودێرێكی سیاسیش ده‌ڵێت له‌م كاته‌دا دوو ئامانج له‌م پرۆژه یاسایه ده‌خوێنرێته‌وه.
پرۆژه یاساكه كه‌له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و باڵێكی یه‌كێتی و په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به‌مالكی، پێشنیار كراوه، هاتووه، هه‌ر پارێزگایه‌كی هه‌رێم داهاتی نه‌وتی خۆی راده‌ستی به‌غدا بكات ئه‌وا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ دابین ده‌كرێت.
به‌ڕای چاودێرانه‌وه دوو مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له پشت ئه‌و پرۆژه‌یه‌وه هه‌یه، یه‌كه‌میان په‌یوه‌ندی به كاتی كۆبوونه‌وه نائاساییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه هه‌یه، كه له‌هه‌مان كاتدا له شاره كوردستانیه‌كان مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران خه‌ریكی رێكخستنی خۆپیشاندانێكن بۆ داواكاری مافه‌كانیان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و باڵێكی یه‌كێتیش ده‌یانه‌وێت به‌م پرۆژه یاسایه ڕای گشتی سلێمانی چه‌واشه بكه‌ن.
هه‌روه‌ها بۆچوونی دووه‌م بریتیه له ئه‌گه‌ری به‌ره‌و پێشچوونی پرۆژه‌كه، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌و پیلانگێڕیه‌وه هه‌یه كه ئێران له‌رێگه‌ی نوری مالكی و گۆڕان و باڵێكی یه‌كێتی هه‌وڵ ده‌دات سلێمانی و كه‌ركوك و هه‌ولێر به‌ته‌واوی له‌یه‌ك دوور بخاته‌وه و هێنده‌ی دیكه دۆزی كورد به‌ره‌و دواوه ببات.
چاودێران ده‌شڵێن، ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی كورد وشیار نه‌بێت له هه‌مبه‌ر ئه‌و پیلانگێڕیانه‌ی له‌ناوچه‌كه دژی دۆزی كورد به‌ڕێوه‌ده‌چن، ڕه‌نگه له‌ماوه‌ی 10 بۆ 15 ساڵی ڕابردوو دۆزی كورد له‌ناوچه‌كه تووشی گه‌وره‌ترین قه‌یرانی مرۆیی ببێت له مێژووی خۆیدا.